ترەمپ بۆمبێكی دیكەی نا بە لیرەی توركییەوە

ترەمپ ھەڕەشەی داڕمانی ئابووری لە توركیا دەكات

K24 - ھەولێر

ھەڕەشەكانی ئەمەریكا بۆ سەر ئابووری توركیا راستەوخۆ گورزی لە بەھای لیرەی توركی دا و بەشێویەكی بەرچاو دابەزینی تۆمار كرد.

لە دوایین مامەڵەكانی دراودا بەھای لیرەی توركی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمەریكی دابەزینی تۆماركرد، كە بە نزیكەی 1% لە بەرامبەر دۆلار دابەزیووە، ئەو دابەزینەش ھاوكاتە لەگەڵ ئەو ھەڕەشانەی كە لەلایەن ئەمەریكاوە ئاراستەی كرا. دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا رایگەیاند "ئەگەر توركیا ھێرش بكاتە سەر كوردانی سووریا ، ئەوا ئابووری توركیا دادەڕوخێنین".

ئەمە لە كاتێكدایە، ساڵی رابردوو بەھۆی ناكۆكییەكانی نێوان ئەمەریكا و توركیا، لیرەی توركی بەرێژەی 40% بەھاكەی لەدەستدا بەرامبەر بە دۆلاری ئەمەریكی.