به‌ڤیدیۆ.. ساته‌كانی كوژرانی هاووڵاتیێك له‌به‌ردم ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی
K24- هه‌ولێر:
پۆلیسێكی ویلایه‌تی فلۆریدای ئه‌مه‌ریكا هاووڵاتیێك له‌به‌رده‌م ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی گوللـه‌باران ده‌كات، به‌و هۆیه‌شه‌وه ده‌ستبه‌جێ گیان له‌ده‌ستده‌دات. ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ده‌بێته ده‌مه‌قاڵێ له‌نێوان پۆلیسه‌كه و هاووڵاتیه‌كه، كاتێك پۆلیسه‌كه ده‌مانچه‌ی كاره‌بایی به‌كار ده‌هێنێت، هاووڵاتییه‌كه ده‌مانچه‌كه توند ده‌گرێت بۆئه‌وه‌ی ئازاری پێ نه‌گات، به‌ڵام پۆلیسه‌كه به ده‌ستی دیكه‌ی ده‌مانچه‌ی بكوژ به‌كارده‌هێنێت و به چه‌ند گوللـه‌یه‌ك كۆتایی به‌ژیانی ئه‌و هاووڵاتیه ده‌هێنێت.
گرته‌ی ڤیدیۆیی ئه‌و رووداوه زۆر به خێرایی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبووه‌ته‌وه، كاتێك پۆلیسێك به‌ناوی "براندۆ واتسۆن" ئه‌و هاووڵاتییه ده‌كوژێت، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی پۆلیسه‌كه ده‌بینێت كه هاووڵاتییه‌كه توندوتیژی خێزانی په‌یڕه‌و ده‌كات و هێرشی سه‌ر یه‌كێك له ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی ده‌كات.
له گرته ڤیدیۆكه‌دا دیاره، كه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه گفتوگۆی نێوان پۆلیس و ئه‌و خێزانه جۆرێك له هه‌ڵچوونی پێوه دیاره، له‌كاتێكدا سه‌ره‌تا خێزانه‌كه ره‌تیكرده‌وه هیچ جۆره توندوتیژییه‌ك له‌ناو خێزانه‌كه‌یاندا هه‌بێت.
به‌ڵام ئافره‌تی ماڵه‌كه مۆبایله‌كه‌ی خۆی ده‌داته پۆلیس، كه گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له‌ناوی هه‌یه و رووداوێكی پێشتری له‌سه‌ر تۆماركردووه، كاتێك یه‌كێك له گه‌نجانی ئه‌و خێزانه، به‌ر له گه‌یشتنی پۆلیسه‌كه چه‌قوی به‌رامبه‌ر ئه‌وی دیكه‌ی به‌كارهێناوه و هه‌ره‌شه‌ی لێكردووه.
دوای ئه‌وه‌ی پۆلیسه‌كه ئه‌و گرته ڤیدیۆیه‌ی سه‌ر مۆبایله‌كه‌ی بینی، دۆخه‌كه ئاڵۆزتر بوو و پۆلیسه‌كه ناچارده‌بێت ده‌مانچه‌ی كاره‌بایی به‌رامبه‌ر ئه‌و پیاوه به‌كاربهێنێت كه پیش‌تر چه‌قووی له‌وی دیكه‌ی راكێشابوو، كاتێكیش ده‌مانچه كاره‌باییه‌كه ده‌خاته سه‌ر روومه‌تی پیاوه‌كه، ئه‌ویش له‌سه‌ر روومه‌تی خۆی لاده‌بات، بۆیه پۆلیسه‌كه توڕه ده‌بێت و به ده‌مانچه‌ی راستی چه‌ند گوللـه‌یه‌ك له‌و پیاوه ده‌دات و ده‌ستبه‌جێ له‌به‌رده‌م ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی ده‌یكوژێت.
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، دواتر دادگا راسته‌وخۆ دۆسیه‌ی بۆ ئه‌و رووداوه كردۆته‌وه و پۆلیسه‌كه‌ش ده‌ستگیركراوه، تا ئه‌و كاته‌ی كه‌یسه‌كه یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه.
H.B