له كه‌ركووك سێ بازرگانى مادده هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستگيركران
K24 – كه‌ركووك:
سێ بازرگانى مادده هۆشبه‌ره‌كان، كه يه‌كێكيان ئافره‌ته له كه‌ركووك ده‌ستگيركران.
فه‌رمانده‌ى ئۆپراسيۆنه تايبه‌ته‌كانى سه‌ر به ده‌زگاى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر، رايگه‌ياند، له شارى كه‌ركووك سێ بازرگانى مادده‌ى هۆشبه‌ره‌كان، كه يه‌كێكيان ئافره‌ته ده‌ستگيركراوون.
ليوا ركن معن سه‌عدى رايگه‌ياند، هێزه‌كانى چه‌سپاندنى ياسا، ئه‌و سێ كه‌سه‌يان له كاتى ئه‌نجامدانى تاوانه‌كه‌ياندا ده‌ستگيركردووه.
گوتيشى: ئه‌و ده‌ستگيركراوانه بازرگانيان به مادده‌ى كريستاڵى هۆشبه‌ر كردووه.
روونيشيكرده‌وه، لێكۆڵينه‌وه له باره‌ى دۆسييه‌ى ئه‌و ده‌ستگيركراوانه ده‌ستيپێكردووه.