عه‌لى حوسێن: ئێستا به حوكمى سه‌ربازى كه‌ركووك به‌ڕێوه‌ده‌برێت
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامى سه‌ركردايه‌تى پارتى ديموكراتى كوردستان، عه‌لى حسێن، رايگه‌ياند، ئێمه وه‌ك شارێكى داگيركراو ده‌ڕوانينه كه‌ركووك، چونكه ئێستا به حوكمى سه‌ربازى شاره‌كه به‌ڕێوه ده‌برێت.
سه‌باره‌ت به پێكهێنانى ليستێكى نيشتيمانى له ناوچه كوردستانييه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان عه‌لى حوسێن گوتى: رێگه‌ى ياسايى هه‌يه بۆ پێكهێنانى ليستى نيشتيمانى و يه‌ك ليستى و ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داين و ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستمان بێت ده‌توانين هه‌موو لايه‌نه‌كان يه‌ك ليست بين.
روونيشيكرده‌وه، له‌م ره‌وشه‌ى ئێستادا كورد زيانمه‌ند ده‌بێت و باشتر وايه هه‌موومان يه‌ك ليست بين بۆ ئه‌وه‌ى به‌ر له زيانى گه‌وره‌تر بگرين.