راگهیهندراوی پشتگیری لە پەرلەمانی ئەوروپاوە بۆ کوردستان
K24 - ههولێر:
گرووپی دۆستانی کوردستان لە پەرلەمانی ئەوروپا، راگهیهندراوێكیان بۆ پشتگیری هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە.
لە راگهیهندراوهكهی گرووپی دۆستانی کوردستان لە پەرلەمانی ئەوروپا له 33 ئەندامی تەواوی فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی ئەوروپا پێکهاتووە و وێنهیهكی دهست كوردستان 24 كهوتووه، پەرلەمانتارانی ئەوروپی ڕایدەگەیەنن، ئەوان بە نیگهرانییهوه لە کۆکردنەوەی سوپای عێراق و هێزەکانی حەشدی شەعبی لە دەوروبەری کەرکووک دەڕوانن.
پەرلەمانتارانی ئەوروپی وێرای ستایشی هەڵوێستی هەرێمی کوردستان بۆ دانیشتن و گفتوگۆکردن، داوا لە کاربەدەستانی بەغدا دەکەن بەدەم ئەو داواییەوە بچن و دیالۆگ رەتنەکەنەوە.
لە بەشێکی دیکەی راگهیهندراوهكهی پەرلەمانتارانی ئەوروپادا، ئەوە بە بیری هەمووان دەهێننەوە، کە بڕگە دەستورییەکەی تایبەت بە ئاساییکردنەوەی بارودۆخی کەرکووک تا ئێستا جێبەجێنەکراوە، لە کاتێکدا دەبوو لە کۆتایی ساڵی 2007دا جێبەجێبکرێ.
لە کۆتایی راگهیهندراوهكهدا، پەرلەمانتارانی ئەوروپا دەڵێن: "لێرەدا بە بیری هەمووانی دەهێنینەوە کە لە هاوینی 2014دا، سوپای عێراق بەرامبەر رێکخراوی تیرۆریستی داعش رووخا، ئەوە لە سایەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بوو کە ئەو ناوچانە بە پارێزراوی مانەوە و نەکەوتنە دەست داعش".