تره‌مپ له پارته‌كه‌ی خۆشی ركابه‌ری بۆ په‌یدا ده‌بێت
K24 - هه‌ولێر:
بێڵ وێڵد، فه‌رمانڕه‌وای پێشووتری ویلایه‌تی ماساچووسیتس رایگه‌یاند: "ده‌یه‌وێت خۆی بۆ هه‌ڵبژرادنی سه‌رۆكایه‌تی ساڵی 2020ـی ئه‌مه‌ریكا به‌ربژێر بكات". ئه‌وه‌ش یه‌كه‌م كاندید ده‌بێت له پارته‌كه‌ی تره‌مپ كه بێته ناو كێبڕكێی هه‌ڵبژاردنی سه‌ره‌تایی كۆمارییه‌كانه‌وه.
ئۆفیسی راگه‌یاندنی وێڵد له‌وباره‌یه‌وه به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت: "كاتێك ململانێ سیاسییه تونده‌كان رووده‌ده‌ن، هه‌ر لایه‌نێك ده‌یه‌وێت به هه‌ر نرخێك بووه سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێ، ده‌نگی ئه‌مه‌ریكییه‌كان پشتگوێ ده‌خه‌ن، نه‌هامه‌تی وڵاته‌كه‌شمان له بیر ده‌كه‌ن، ئه‌و كاته پێویسته بگه‌ڕێینه‌وه بۆ پره‌نسیپه‌كانی سه‌رۆك لینكۆڵن، ئه‌ویش یه‌كسانی و ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی شه‌ره‌فمه‌ندانه‌یه بۆ هه‌مووان. چونكه هیچ شتێك له‌م جیهانه‌دا له خه‌باتكردن له‌پێناو ئه‌مه‌ریكای مه‌زن گرنگتر نییه، هه‌ر بۆیه من ئاماده‌م بۆ ئه‌و جه‌نگه".
وێڵد ساڵی 1945 له دایك بووه، پۆستی فه‌رمانڕه‌وای ماساچووسیتسی له دوو قۆناغی جیاوازدا به‌ڕێوه‌بردووه له نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوودا. ساڵی 1996 له هه‌ڵبژاردنی ناوخۆییدا به‌رامبه‌ر به جۆن كیری كه پاشتر كرایه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا شكستی هێنا.