ده‌نگی ته‌قینه‌وه له نزیك ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا ده‌بیسترێت
K24 - به‌غدا:
ده‌نگی ته‌قینه‌وه له نزیك ناوچه‌ی سه‌وزی ناوه‌ڕاستی به‌غدای پایته‌خت ده‌بیسترێت.
په‌یامنێری كوردستان 24 له به‌غدا رایگه‌یاند، كاتیۆشایه‌ك له ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا كه‌وتووه‌ته خواره‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێكی گیانی لێبكه‌وێته‌وه.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه له نزیك باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا، كه له‌ناوچه‌ی سه‌وزه، لێده‌درێت.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه، پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا رێوشوێنی ئه‌منی توندی گرته‌به‌ر، دواتریش به‌رپرسانی باڵیۆزخانه رایانگه‌یاند، هه‌وڵدراوه به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان هێرش بكرێته سه‌ر باڵیۆزخانه‌كه.
واشنتن ئاستی مه‌ترسییه‌كانی له عێراق به‌رزكردووه‌ته‌وه و هۆشداری داوه‌ته كارمه‌ندانی خۆی له نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی خۆی له عێراق، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی پێویست نین عێراق جێبهێڵن و بگه‌ڕێنه‌وه.
ئ. م