زه‌نگی مه‌ترسیی زیادبوونی مادده‌ی هۆشبه‌ر لێ ده‌درێت
K24 - هه‌ولێر:
به‌كارهێنان و بازرگانیكردن به مادده هۆشبه‌ره‌كان له هه‌رێمی كوردستان زیادی كردووه، شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق و وڵاتانی ده‌وروبه‌ریش، سه‌رچاوه‌ی هاتنی مادده هۆشبه‌ره‌كانن بۆ هه‌رێمی كوردستان.
له‌م ڕووه‌وه ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له هه‌ولێر هه‌ڵمه‌تێكیان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ست پێ كردووه، ئالووده‌بووێكی مادده هۆشبه‌ره‌كانیش داد و بێدادیه‌تی و ده‌ڵێت: "ده‌ستگیركردن چاره‌سه‌ری ئێمه ناكات", داوا ده‌كات نه‌خۆشخانه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ری ئالووده‌بووانی مادده هۆشبه‌ركان بكرێته‌وه.
له ماوه‌ی مانگی رابردوودا و له شاری هه‌ولێر 12 تۆمه‌تباری به‌كارهێنان و بازرگانیكردن به مادده هۆشبه‌ره‌كان له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی هه‌ولێر ده‌ستگیر كراون.
به‌شێك له‌و تۆمه‌تبارانه، كه له‌كاتی به‌كارهێنان و مامه‌ڵه‌كردن به مادده‌ی هۆشبه‌ر له جۆره‌كانی حه‌شیش و كریستاڵ ده‌ستگیر كراون, ئێستا له ژێر لێكۆڵینه‌وه دان.
تۆمه‌تباران له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌كاندا ددانیان به تاوانه‌كانیاندا ناوه، به‌ڵام له‌به‌رچاوی كامێرادا هه‌ریه‌كه‌یان هاوڕێكه‌ی دیكه‌ی تۆمه‌تبار ده‌كات.
وه‌ك له لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونی ده‌زگا ئه‌منییه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه، شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق له‌لایه‌ك و وڵاتانی ده‌وروبه‌ر له‌لایه‌كی دیكه، سه‌رچاوه‌ی هاتنی مادده هۆشبه‌ره‌كانن بۆ هه‌رێمی كوردستان، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی پۆلیسی هه‌ولێریش ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه ئه‌وان هه‌ڵمه‌تێكیان بۆ ده‌ستگیركردن و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی به‌كارهێنه‌ران و بازرگانانی ماده‌هۆشبه‌ره‌كان ده‌ست پێ كردووه.
به‌پێی به‌دواداچوونێكی كوردستان24، ته‌نیا له ساڵی رابردوودا له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستاندا‌و هێزه ئه‌منییه‌كان توانیویانه نزیكه‌ی 500 كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ردا بگرن و نزیكه‌ی هه‌زار كه‌سیش به تۆمه‌تی به‌كارهێنان و بازرگانیكردن به مادده هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستگیر كراون.
ئه‌مه‌ش به‌راورد به ساڵانی رابردوو ده‌ریده‌خات، كه به‌كارهێنان و بازرگانیكردن به مادده‌ی هۆشبه‌ر له هه‌رێمی كوردستان زیادی كردووه.
ئ. م