كوردستان24 شه‌ڕی هه‌سه‌ده و داعش له دێرزوور ده‌گوازێته‌وه
K24- هه‌ولێر:
شه‌ڕوپێكدادانێكی سه‌خت له نێوان هێزه‌كانی سووریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" و چه‌كدارانی داعش له دواین مۆڵگه‌ی داعش له گوندی باغۆزی سه‌ر به پارێزگای دێرزوور به‌رده‌وامە و په‌یامنێری كوردستان 24 له نزیكترین خاڵدا گۆڕانكارییه‌كان ده‌گوازێته‌وه.
هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌ختبوونه‌وه‌ی شه‌ڕ تادێت شه‌پۆلی راكردنی خه‌ڵكی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش به‌ره‌و ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی هه‌سه‌ده زیاتر ده‌بێت، هه‌رچه‌نده‌ش ئه‌وانه‌ی راده‌كه‌ن ده‌ڵێن ئێمه هاووڵاتی سڤیلین، به‌ڵام زۆربه‌یان بیانی و عێراقین.
سه‌باره‌ت به دۆخی مرۆییش له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش، كه‌سێك به‌ناوی محه‌مه‌د سه‌لیم كه خۆی به هاووڵاتی سڤیل ناو ده‌بات و له‌و ناوچه‌یه رایكردووه ده‌ڵێت: "دۆخه‌كه له‌ناو باغۆز زۆر ئاڵۆزه، خواردن و خواردنه‌وه نه‌ماوه و شه‌ڕ هه‌موو سوچێكی ته‌نیوه، له هه‌ردوولاوه گوللـه ده‌بارن، چه‌كدارانی داعش له‌ناو شاره‌كه‌ن، به‌ڵام نازانم ژماره‌یان چه‌نده".
له‌كاتێكیشدا ئه‌وانه‌ی له باغوز راده‌كه‌ن ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، كه وێڕای نه‌مانی پێداویستی ژیان و پشتبه‌ستی خه‌ڵك به
كه‌سێكی دیكه‌ش به‌ناوی عه‌بدوڵڵا ده‌ڵێت: "دۆخی باغۆز گه‌لێك هه‌ستیاره، من بۆ خۆم خه‌ڵكی ده‌وروبه‌ری حه‌له‌بم، له هه‌موو شوێنێك گوللـه‌باران و بۆردومانه".
سالمیش كه ههڵاتوویێكی دیكه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه ده‌ڵێت: "له هه‌موو شوێنێكی شاره‌كه جه‌نگه، جگه له گژ و گیای چۆڵه‌وانی هیچ خۆراكێك ده‌ست ناكه‌وێت".
تا شه‌ڕی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی دوا مۆڵگه‌ی داعش له‌لایه‌ن هه‌سه‌ده‌وه چڕتر ده‌بێته‌وه، شه‌پۆلی ئاواره‌بوون و راكردنی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه‌ش به‌ره‌و ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی هه‌سه‌ده زیاتر ده‌بێت، به شێوه‌یه‌ك تاێستا به هه‌زاران كه‌س له‌و ناوچه‌یه رایانكردووه.
په‌یامنێر: ئه‌كره‌م ساڵح
H.B