روونکردنەوەیەک لە نەخۆشخانەى رزگاریەوە

روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
K24- هەولێر:
نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، بۆ هاووڵاتیانى خۆشەویست و ڕاى گشتى رووندەکەینەوە کە دوێنێ شەو وا پیشاندرا گوایە ئۆکسجین نەماوە، هەرچەندە ڕامانگەیاند ئەم هەواڵە دوورە لە راستیەوە، هەروەها ئەمڕۆ چەند بوتڵێکى ئۆکسجین بە ناوى لایەنێکى سیاسى هێنرابووە نەخۆشخانە، کە هەرچەندە لەکاتى ئێستادا بڕى تەواو هەیە بە یەدەگەوە.
نەخۆشخانەکە رایدەگەیەنێت، هیچ کێشەیەکى ئۆکسجین لە نەخۆشخانەکەمان نییە، بەداخەوە بۆ ئەوچەواشە و دڵەراوکێیانە، کە لە سۆشیال میدیا و دەزگاکانى راگەیاندن بڵاودەکرێتەوە، لەهەمانکات هاووڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە، بەردەوامین لە خزمەتکردنى نەخۆشان و داوادەکەین لێبگەڕێن خزمەتگوزاریى چارسەریى بە رێگاى راست و زانستى خۆیدا بڕوات.