شاره‌زایه‌كی ئه‌مه‌ریكی: بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش ده‌بێت پشت به پێشمه‌رگه ببه‌سترێت
K24 – هه‌ولێر:
لێكۆڵه‌ر و پسپۆڕی كاروباری سه‌ربازیی له واشنتن، مایكڵ پریجێنت، تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، پێویسته له شه‌ڕی دژ به داعش، پشت به به‌هێزترین و تۆكمه‌ترین هێزی هاوپه‌یمان ببه‌سترێت، كه پێشمه‌رگه‌یه. گوتیشی: "پێویسته رێگری له پێشمه‌رگه نه‌كرێت و ئه‌گه‌ر په‌نا بۆ پێشمه‌رگه نه‌برێت. ئه‌وا ره‌وشی كه‌ركووك و ناوچه‌كان به‌ره‌و دوا ده‌گه‌ڕێته‌وه". له باره‌ی گرته ڤیدیۆییه‌كه‌ی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادییشه‌وه گوتی: "به‌غدادی به جیهانی گوت هێشتا زیندووه".
مایكڵ پریجێنت له میانی به‌شداریكردنی له ژووری هه‌واڵی كوردستان24، له باره‌ی ده‌ركه‌وتنی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی گوتیشی: "ئه‌م ڤیدیۆیه به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه، كه به‌غدادی له ژیاندا ماوه، ریشی ره‌نگ كردووه. له‌گه‌ڵ چه‌كێك له پشتییه‌وه‌یه‌تی. ده‌ریده‌خات له كاتی پشوودانه. به‌ڵام هێشتا چالاكه و له عێراق و سووریا و ئه‌فریقا داعش بوونی هه‌یه. ره‌نگه بگه‌نه بیابانه‌كانی ئه‌فریقاش".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كه داعش تێكنه‌شكێندراوه. ئێمه ته‌نیا خاكمان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ده‌رهێناوه. ئه‌وه ته‌نیا قۆناغێكه له پرۆسه‌كه. هێشتا هزری ئه‌وان و سه‌ركرده‌كانیان له ژیاندا ماون. هێشتا كرده‌ی تیرۆریستی ئه‌نجام ده‌ده‌ن. شانه‌ی نووستوویان له ناوچه‌كان هه‌یه. بۆیه قۆناغی دووه‌م و سێیه‌می له‌ناوبردنی داعش ده‌بێت به‌رده‌وام بێت.
هه‌روه‌ها گوتی: "داعش هاوشێوه‌ی قاعیده جموجۆڵی هه‌یه. كوشتن و هه‌راسانكردن هه‌ن. په‌لاماری جیاجیا ئه‌نجام ده‌ده‌ن. له نه‌ینه‌وا ده‌یانه‌وێت كرده‌ی تیرۆریستی ئه‌نجام بده‌ن. هێزه ئه‌منییه‌كان و حه‌شدی شه‌عبی له عێراق ده‌كه‌نه ئامانج. له به‌رامبه‌ر له‌ده‌ستدانی خاك، به‌غدادی داوای تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه ده‌كات. له سووریا و سریلانكا په‌لاماریان هه‌یه".
ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه كرد، له عێراق سوننه په‌راوێز خراوه. هه‌ژموونی ئێران زیادی كردووه. ده‌بێت رێگری له پێشمه‌رگه نه‌كرێت، به تایبه‌تی له شنگال. پێشمه‌رگه له عێراق تۆكمه‌ترین هاوپه‌یمانی دژ به داعش بوون. ده‌بێت به‌رده‌وام له دژی داعش پشت به پێشمه‌رگه ببه‌سترێت.