یارییه‌كانی ئه‌مرۆی خولی پله‌یه‌كی كوردستان كۆتایی هات
له گه‌ری پێنجه‌می خولی پله‌یه‌كی تۆپی پێی كوردستان سیروانی نوێ چواره‌مین سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد و شوێنی خۆی له پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م پته‌وتر كرد، یانه‌ی شێخانیش یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنی له خوله‌كه تۆمار كرد.
سیروانی نوێ له راماڵینی یانه‌كان به‌رده‌وامه
سیروانی نوێ له نێو یاریگه‌ی خۆی میوانداریی كۆیه‌ی كرد و یارییه‌كه‌شی به دوو گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر برده‌وه.
سیروانی نوێ چواره‌م بردنه‌وه‌ی به‌ده‌ستهێنا و ئه‌م گه‌ڕه‌شی به‌بێ دۆڕان به‌ڕێكرد، به كۆكردنه‌وه‌ی 13 خاڵیش پارێزگاری له پێشه‌نگایه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م كرد، له‌به‌رامبه‌ردا كۆیه تامی یه‌كه‌م دۆڕانی ئه‌م وه‌رزه‌ی كرد و به خاوه‌نی شه‌ش خاڵ مایه‌وه.
شێخان تامی یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنی كرد
له چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م، شێخان دوای چوار شكستی له‌سه‌ریه‌ك تامی یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنی له خولی پله‌یه‌كی كوردستانی ئه‌م وه‌رزه كرد، كاتێك له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی به گۆڵێكی بێبه‌رامبه‌ر یارییه‌كه‌ی له ئاڵتون كۆپری برده‌وه، تاكه گۆڵه‌كه‌ی شێخان له لایه‌ن عه‌لی عه‌زیز تۆمار كرا.
سۆران و هه‌ڵۆ به‌رامبه‌ربوون
له یارییه‌كی دیكه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م، یانه‌ی سۆران میوانداریی هه‌ڵۆی دراوسێی كرد، یارییه‌كه‌ش به دوو گۆڵ بۆ هه‌رلایه‌كیان به یه‌كسان بوون كۆتایی هات.
سۆران دوو خاڵی به نرخی له‌ده‌ستدا و تامی دووه‌م یه‌كسان بوونی ئه‌م وه‌رزه‌ی كرد و خاوه‌نی هه‌شت خاڵه، له‌به‌رامبه‌ردا هه‌ڵۆ بۆ جاری سێیه‌م له‌م وه‌رزه یه‌كسان بوو و له‌گه‌ڵ برده‌وه‌یه‌كیش بووه خاوه‌نی شه‌ش خاڵ.
هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید ورده ورده به‌ره‌و لوتكه هه‌ڵده‌كشێت
له یارییه‌كی دیكه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می خولی پله‌یه‌كی كوردستان، یانه‌ی ئاشتی له نێو یاریگه‌ی خۆی میوانداریی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدی كرد، یارییه‌كه‌ش به گۆڵێكی بێوه‌ڵام له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید كۆتایی هات، تاكه گۆڵی یارییه‌كه له لایه‌ن كاروان حه‌مه‌كه‌ریم تۆمار كرا.
هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید ژماره‌ی خاڵه‌كانی گه‌یانده 8 خاڵ و به جیاوازی گۆڵ له‌گه‌ڵ سۆران پله‌ی سێیه‌می گرتووه.