هاووڵاتییانی دەشتی نەینەوا بە کارنامەی کابینەی نۆیەم گەشبینن
K24 - ههولێر:
هاووڵاتییانی دەشتی نەینەوا بە گەشبینیەوە لە کارنامەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەڕوانن و هیواخوازن کابینەی نۆیەم هەوڵی جددی بۆ جێبەجێکردنی ماددەی 140 بدات، بۆ ئەوەی ناوچەکانیان بگەڕێنەوە سەر هەرێمی کوردستان.
بەڕێوەبەری ناحیەی ئەلقوشیش دەڵێت: "حکوومەتی عێراق هیچ هاوکارییەکی ناوچەکانیان ناکات و داواش دەکات کابینەی نۆیەم و بەغدا هەماهەنگی نێوانیان زیاتر بکەن بە مەبەستی خزمەتکردنی ناوچەکانیان".