بیركار: به پڕۆژه‌وه سه‌ردانی كوردستان ده‌كه‌م
K24 - له‌نده‌ن:
كۆچه‌ر بیركار، زانای بواری بیركاری و براوه‌ی خه‌ڵاتی فیڵدزه له بواره‌كه، له له‌نده‌نه‌وه به كوردستان 24ی راگه‌یاند، سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و رایگه‌یاند، حه‌زی نه‌كردووه به زوویی سه‌ردانی كوردستان بكات، چونكه وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی بۆ كرد، نایه‌وێت به‌بێ پڕۆژه سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات.
كۆچه‌ر بیركار، دوای پێشكه‌شكردنی سیمینارێك له له‌نده‌ن، له رێگه‌ی كوردستان 24ه‌وه ئامۆژگاری قوتابییانی كوردی كرد و رایگه‌یاند، "پێویسته هه‌ر قوتابییه‌ك چێژ له خوێندنه‌كه‌ی ببینێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بێت له سه‌ری و سه‌ركه‌وتوو بێت تێیدا".
سه‌باره‌ت به سه‌ردانیكردنی هه‌رێمی كوردستان، گوتی: "ئەوكاتە سەردانی ھەرێمی كوردستان دەكەم كە پڕۆژەیەكی گرنگم بە دەستەوە بێت و لەگەڵ خۆم بیبەمەوە كوردستان و پێشكەشی ھەرێمی كوردستانی بكەم".
گوتیشی: "ئامادەكاریمان كردووە بۆ ئەوەی لەگەڵ ئەكادیمیانی كورد زیاتر یەكتر بناسین و پەیوەندییەكی بەھێز دروست بكەین بۆ ئەوەی ئاستی خوێندنی باڵا بەرەوپێشببەین".
كۆچه‌ر بیركار، ته‌مه‌ن 40 ساڵ، خه‌ڵكی شاری مه‌ریوانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانە و له ساڵی 2000 وه‌ك په‌نابه‌رێك رووی كردووه‌ته وڵاتی به‌ریتانیا، ئه‌مساڵ خه‌ڵاتی فیڵدزی له بواری بیركاری، پێ به‌خشرا، كه به‌رزترین خه‌ڵاتی بواره‌كه‌یه، پێشتریش چه‌ندین خه‌ڵاتی دیكه‌ی به‌ده‌ست هێناوه.
ئ. م