"ئه‌مه‌ریكا به دوو رێگا ده‌توانێت كورده‌كان بپارێزێ"
K24 - هه‌ولێر:
رۆژی چوارشه‌ممه 2/1/2018، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ وه‌زیره‌كانی ئیداره‌كه‌ی، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌رگریی له پلانی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له سووریا كرد.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا ده‌رباره‌ی كاریگه‌رییه‌كانی كشانه‌وه‌ی ھێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر هێزه كوردییه‌كان، هه‌ر چه‌نده ره‌خنه‌ی لێگرتن كه نه‌وتیان به ئێران فرۆشتووه، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا ته‌ئكیدی كرده‌وه كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كورد ده‌پارێزێ.
به‌ڵام ئایا ئه‌مه‌ریكا چۆن ده‌توانێت دوای كشانه‌وه‌ی كورد بپارێزێ؟
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی عه‌ره‌بییه نێت، ده‌یڤید پۆلاك، له په‌یمانگای واشنتن بۆ رۆژهه‌ڵاتی نزیك، ته‌ئكید له‌سه‌ر دوو ره‌گه‌زی بنچینه‌یی كردووه‌ته‌وه‌و ده‌ڵێت: "یه‌كه‌میان مانه‌وه‌ی هێزه چه‌كداره كوردییه‌كانه و دووه‌میش هه‌ماهه‌نگی كردنه له‌گه‌ڵ توركیا بۆ ئه‌وه‌ی رێگه‌ی لێبگرێت یان قایلی بكات كه‌هه‌ڵنه‌كوتێته سه‌ر هێزه كوردییه‌كان".
پۆلاك پێیوایه كلیلی ئه‌و چاره‌سه‌رییه‌ش كه ئه‌گه‌ری هه‌یه بێته ئاراوه، لای جۆن بۆڵتن، راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا ده‌بێت تا له سه‌ردانه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌یدا كه به‌مزووانه بۆ توركیا ئه‌نجامی ده‌دات سه‌رنجی بخاته سه‌ر.
هه‌روه‌ها روونیكردووه‌ته‌وه كه "رێگه‌گرتن له داگیركردنی ناوچه كوردییه‌كان له سووریا ئامانجه، چونكه توركیا هه‌ڕه‌شه له كورده‌كانی ناو سووریا ده‌كات و جگه له شاری منبج، ته‌نانه‌ت هه‌ڕه‌شه‌ی داگیركردنی شاره‌كانی حه‌سه‌كه و قامیشلو له رۆژهه‌ڵاتی فورات ده‌كات. به‌ڵام له راستیدا توركیا نایه‌وێت ئه‌و ئۆپراسیۆنه ئه‌نجام بدات و له‌وانه‌یه زۆر قورس بێت، چونكه 60 هه‌زار شه‌ڕڤانی كورد و عه‌ره‌ب له‌ناو سووریادان و ئه‌نقه‌ره‌ش نایه‌وێت راسته‌وخۆ رووبه‌ڕوویان ببێته‌وه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا خۆی له خۆیدا دڵنیاكه‌ره‌وه‌یه بۆ توركیا كه واشنتن زۆر بایه‌خ به ناوچه‌كه نادات و كیانێكی سه‌ربه‌خۆی كوردی له‌سه‌ر سنووره‌كانی ئێستای درووست ناكات. یان به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه گرنگیی به پارێزگاریكردن له كیانێكی له‌و شێوه‌یه نادات ئه‌گه‌ر درووست بێت. هه‌ر ئه‌وه‌ش خواستی ئه‌نقه‌ره بۆ چوونه ناوچه كوردییه‌كان و رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ هێزه كوردییه‌كان كه‌مده‌كاته‌وه".
پێشتر ئه‌مه‌ریكا هه‌نگاوێكی دیكه‌ی ناوه‌و پاداشتی ملیۆنان دۆلاریی بۆ ئه‌وانه دیاریكرد كه زانیاریی له‌باره‌ی سه‌ركرده‌كانی په‌كه‌كه ده‌ده‌ن و به "تیرۆریست" ناوی بردن. ئه‌وه‌ش وه‌ك نامه‌یه‌ك بوو بۆ ئه‌نقه‌ره كه ئه‌مه‌ریكا له جدییه‌تی مه‌ترسییه‌كانی توركیا تێده‌گات و په‌كه‌كه به "تیرۆریست" ده‌زانێت.
له كۆتاییشدا به بۆچوونی پۆلاك، به‌بێ پارێزبه‌ندی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكا و پاڵپشتی لۆجیستی و هه‌واڵگریی و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی، هێزه كوردییه‌كانیش ناتوانن هاوشێوه‌ی هێزه ئێرانی و رووسی و هێزه‌كانی حزبوڵڵا بن له سووریا و به‌ره‌نگاریان ببنه‌وه".
له‌دوا لێدوانیشیدا دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دووپاتیكرده‌وه، "ئه‌گه‌ر هێزه‌كانیشمان له سووریا بكشێنه‌وه، پشت له كورد ناكه‌ن و پارێزگاری لێ ده‌كه‌ن".
تره‌مپ ئه‌م قسانه‌ی له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له كۆشكی سپی كرد و دووپاتیكرده‌وه، "ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیشی له سووریا، پارێزگاری له‌و جه‌نگاوه‌ره كوردانه بكات، كه له‌لایه‌ن وڵاته‌كه‌یه‌وه پشتیوانی ده‌كرێن".
تره‌مپ ئه‌و هه‌واڵانه‌شی ره‌تكرده‌وه و كه باس له ماوه‌ی 4 مانگ بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا ده‌كه‌ن و جه‌ختی كرده‌وه: "ئه‌و هیچ خشته‌یه‌كی كاتی بۆ كشانه‌وه‌ی ته‌واوی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له سووریا دیاری نه‌كردووه"، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ لێدوانی به‌رپرسانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا كه له مانگی رابردوودا رایانگه‌یاندبوو، گوایا ماوه‌ی 4 مانگ بۆ كشانه‌وه‌ی ته‌واوی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا دیاریكراوه".
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، كه یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل یه‌په‌گه شاری مونبجێیان راده‌ستی سوپای سووریا كردووه‌ته‌وه و ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م كاروانی هێزه كوردییه‌كان شاری مونبجێان به‌ره‌و رۆژهه‌ڵاتی فورات جێهێشت.
هاوكات هه‌ر رۆژی چوارشه‌ممه ئێمانوێل ماكرۆن له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پۆتن، هاوتا رووسییه‌كه‌ی داوای كرد، له جێبه‌جێكردنی پلانه‌كانیان له سووریا پارێزگاری له كورد بكه‌ن.
به گوێره‌ى راگه‌يه‌ندراوى كۆشكى "كرملين" كه سايتى (RT) بڵاويكردووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ هه‌ريه‌ك له سه‌رۆكى رووسيا، ڤلاديمێر پوتن و سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا، ئيمانوێڵ ماكرۆن له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا ره‌وشى سووريايان تاوتوێكردووه.
كۆشكى كرملين له به‌ياننامه‌يه‌كدا رايگه‌ياندووه، هه‌ردوو سه‌رۆك به وردى باسيان له پرسى چاره‌سه‌رى سياسى قه‌يرانى سووريا كردووه. پوتن بۆ هاوتا فه‌ره‌نسييه‌كه‌ى پشتيوانى وڵاته‌كه‌ى بۆ چاره‌سه‌رى سياسى و راگرتنى شه‌ڕ دووپات كردووه‌ته‌وه.
هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه، سايتى (فرانس24) بڵاويكرده‌وه، ئه‌و په‌يوه‌ندييه ته‌له‌فۆنييه له كاتێكدايه، كه ترس و نيگه‌رانى سه‌باره‌ت به چاره‌نووسى ئه‌و هێزه كوردييانه هاتووه‌ته ئاراوه، كه له "باكوورى سووريا"دان، ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌ى واشنتن رايگه‌ياند، "هێزه‌كانى له سووريا ده‌كێشێته‌وه" و ئه‌نقه‌ره‌ش هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌نجامدانى ئۆپراسيۆنێكى سه‌ربازى بۆ سه‌ر رۆژهه‌ڵاتى فورات ده‌كات، كه "يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل- يه‌په‌گه" ده‌كاته ئامانج.
سايته‌كه باسى له‌وه‌شكردووه، له په‌يوه‌ندييه ته‌له‌فۆنييه‌كه‌دا، ماكرۆن داواى له پوتن كردووه، "كار بكرێت بۆ پاراستنى ئه‌و هێزانه‌ى له شه‌ڕى دژ به گرووپه جيهادييه‌كان له سووريا به‌شدارييان كردووه، له ناويشياندا هێزه كوردييه‌كان".
ماكرۆن له په‌يوه‌ندييه‌كه‌دا جه‌ختيشى له‌سه‌ر پێويستيى به‌رده‌واميدان به شه‌ڕ له دژى رێكخراوى "ده‌وڵه‌تى ئيسلامى" كردووه‌ته‌وه و گوتويه‌تى: "ئه‌و شه‌ڕه هێشتا ته‌واو نه‌بووه و به‌رده‌وامه له چوارچێوه‌ى ئه‌و هاوپه‌يمانييه نێوده‌وڵه‌تييه‌ى بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێكهێنراوه".
سايتى (فرانس24) ئاماژه‌ى به ده‌قى به‌ياننامه‌ى كۆشكى "ئه‌ليزێ" كردووه و روونيكردووه‌ته‌وه، له به‌ياننامه‌كه‌دا "جه‌خت له‌سه‌ر پێويستيى دووركه‌وتنه‌وه له درووستكردنى ناسه‌قامگيرى له سووريا كراوه بۆ ئه‌وه‌ى تيرۆريستان سوودى لێ نه‌بينن".
به‌ياننامه‌كه‌ى كۆشكى سه‌رۆكايه‌تى فه‌ره‌نسا دووپاتيكردووه‌ته‌وه، "پێويسته پارێزگارى له‌و هێزه هاوپه‌يمانانه بكرێت، كه شه‌ڕيان كردووه، به تايبه‌تى كورده‌كان، به‌و پێيه‌ى ئه‌وان به ته‌واوى پابه‌ندن به بنه‌بڕكردنى تيرۆرى ئيسلامى".
به‌ياننامه‌كه‌ى كۆشكى "ئه‌ليزێ" ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردووه، "پوتن و ماكرۆن باسيان له پرۆسه‌ى نووسينه‌وه‌ى ده‌ستوورى نوێى سووريا و به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنێكى بێگه‌رد له ژێر چاودێرى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان كردووه".
ئه‌م په‌يوه‌ندييه ته‌له‌فۆنييه‌ى ماكرۆن و پوتن دواى دوو هه‌فته له بڕيارى كشانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مه‌ريكا له سووريا دێت.
(فرانس24) بڵاويشيكردووه‌ته‌وه، هێزه كوردييه‌كانى باكوورى سووريا ترسيان له‌وه‌يه، سوپاى توركيا هێرش بكاته سه‌ر ناوچه‌كانيان وه‌ك ئه‌وه‌ى سه‌رۆكى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان هه‌ڕه‌شه ده‌كات و يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌لى كورد له ناوچه‌كه ده‌كاته ئامانج، به‌و پێيه‌ى ئه‌و رێكخراوه له لايه‌ن توركياوه وه‌ك "تيرۆريست" ناوده‌برێت.
دواى ئه‌و په‌يوه‌ندييه ته‌له‌فۆنييه‌ى ماكرۆن و پوتن، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا دۆناڵد تره‌مپ، له نوێترين لێدوانيدا، رايگه‌ياند، "ئه‌مه‌ريكا دواى كشانه‌وه‌شى له سووريا پابه‌ند ده‌بێت به پاراستنى كورده‌كان".
له‌و باره‌يه‌وه، ئاژانسى هه‌واڵده‌رى "رۆيته‌رز" بڵاويكرده‌وه، له ميانى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانى ئيداره‌كه‌ى له "كۆشكى سپى"، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، تره‌مپ، رايگه‌ياند، "ئه‌مه‌ريكا ده‌يه‌وێت پارێزگارى له كورده‌كان بكات، ته‌نانه‌ت دواى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانيشى له سووريا".
دۆناڵد تره‌مپ، رۆژى 19ى ديسه‌مبه‌رى رابردوو، بڕيارى دا هێزه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له سووريا بكێشێته‌وه.
رۆيته‌رز له‌و باره‌يه‌وه نووسيويه‌تى: بڕياره‌كه‌ى ئه‌مه‌ريكا بووه هۆى توڕه‌بوونى "هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات – هه‌سه‌ده"، كه شه‌ڕڤانه كورده‌كان كۆڵه‌كه‌ى سه‌ره‌كى ئه‌و هێزه‌ن و وه‌ك هاوپه‌يمانى سه‌ره‌كى ئه‌مه‌ريكا له شه‌ڕى دژ به رێكخراوى "داعش" له‌سه‌ر خاكى سووريا مامه‌ڵه‌يان له‌گه‌ڵ ده‌كرا.
له‌و باره‌يه‌وه، هه‌سه‌ده رايگه‌ياند، "بڕياره‌كه‌ى ئه‌مه‌ريكا وه‌شاندنى خه‌نجه‌ره له پشته‌وه و خيانه‌ته له هێزه‌كانيان" كه وه‌ك هاوپه‌يمانى ئه‌مه‌ريكا چه‌ند ساڵێكه شه‌ڕى دژى داعش ده‌كه‌ن.
هاوكات له‌گه‌ڵ بڕياره‌كه‌ى ئه‌مه‌ريكا، سوپاى توركيا ئاماده‌كارييه‌كانى ده‌ستپێكرد بۆ هێرشكردنه سه‌ر باكوورى سووريا و رۆژهه‌ڵاتى فورات.
دواى ئه‌و ره‌خنانه‌ى رووبه‌ڕووى تره‌مپ كرانه‌وه، به هۆى پشتكردنه هاوپه‌يمانه‌كانى له سووريا و به‌جێهێشتنى هێزه كوردييه‌كان، تره‌مپ رۆژى 31ى ديسێمبه‌رى رابردوو، رايگه‌ياند، هێزه‌كانى ئه‌مه‌ريكا به "هێواشى" له سووريا ده‌كشێنه‌وه.
له پێشهاتێكى مه‌يدانيشدا، رۆژى 28ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسێمبه‌رى 2018، فه‌رمانده‌يى گشتيى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات داواى له سوپاى سووريا كرد، بگه‌ڕێته‌وه بۆ شارى منبج.
له وه‌ڵامى ئه‌و داوايه‌ى هه‌سه‌ده‌دا، سوپاى سووريا له به‌ياننامه‌يه‌كدا رايگه‌ياند، "هێزه‌كانيان چوونه‌ته ناو شارى منبجه‌وه و ئاڵاى سووريايان تێدا هه‌ڵكردووه، له‌سه‌ر داواى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات".
له لێكه‌وته‌ى ئه‌و بڕياره‌شدا، ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تى به‌رگرى سووريا، له لاپه‌ڕه‌ى خۆى له‌سه‌ر تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك رايگه‌ياند، رئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه نزيكه‌ى 400 شه‌ڕڤانى كورد له منبج كشاونه‌ته‌وه".
وه‌زاره‌تى به‌رگرى سووريا راشيگه‌ياند، "ئه‌و شه‌ڕڤانه كوردانه منبحيان به‌ره‌و كه‌نارى رۆژهه‌ڵاتى فورات به‌جێهێشتووه".
وه‌زاره‌ته‌كه له به‌ياننامه‌يه‌كدا، ئاشكرايكردووه، "له رۆژى 1ى ئه‌م مانگه‌وه، رێككه‌وتنى نێوان سووريا و يه‌كينه كوردييه‌كان چووه‌ته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه و به گوێره‌ى ئه‌و رێككه‌وتنه له قۆناغى يه‌كه‌مدا كاروانێكى ئه‌و هێزانه منبج به‌جێده‌هێڵن".
هاوكات له‌گه‌ڵ پرسى راده‌ستكردنى ناوچه‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌ى سوپاى سووريا، مۆسكۆ رايگه‌ياندووه، "هه‌وڵى نزيكخستنه‌وه و گفتوگۆى زياترى نێوان هێزه كوردييه‌كان و حكومه‌تى سووريا ده‌دات".
لێدوانه نوێيه‌كه‌ى دۆناڵد تره‌مپ سه‌باره‌ت به پشتيوانيكردنى كورد له سووريا دواى هه‌ريه‌ك له پرسى راده‌ستكردنى منبج به سوپاى سووريا، په‌يوه‌ندييه ته‌له‌فۆنييه‌كه‌ى ماكرۆن و پوتن، هه‌وڵه‌كانى رووسيا بۆ په‌ره‌پێدانى دانووستانى نێوان كورد و حكومه‌تى سووريا دێت، هه‌روه‌ها له ناوخۆى ئه‌مه‌ريكاشدا پشتكردنه كورد له سووريا كاردانه‌وه‌ى جياجياى لێكه‌وته‌وه و بووه هۆى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى ژماره‌يه‌ك له گه‌وره به‌رپرسانى ئيداره‌ى تره‌مپ.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز، فرانس24، روسيااليوم، العربیة نت، لاپه‌ڕه‌ى سه‌ره‌كى سوپاى سووريا، سايتى YPG