رووسیا ئامادەکاریی بۆ بڵاوکردنەوەی ڤاکسینی کۆرۆنا دەکات
K24- هەولێر:
وەزارەتی تەندروستی رووسیا ئامادەکاریی بۆ بڵاوکردنەوەی ڤاکسینی کۆرۆنا دەکات ئەمەش دوای ئەوەی تاقیکردنەوە پزیشکییەکان کۆتاییان هات.
میخائیل موراشکۆ, وەزیری تەندروستی رووسیا لە پەیمانگای گامالێیا رایگەیاند، تاقیکردنەوەکان کۆتاییان هاتووە و ئامادەکاریی بۆ بڵاوکردنەوە لە مانگی 10 دەکرێت.
راشیگەیاند، پزیشک و مامۆستایان یەکەم کەس دەبن بە دژە کۆرۆنا بکوترێن.
ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەمەریکا و بەریتانیا مژدەی ئەوەیان دەواتە جیهان لە کۆتایی ئەم مانگە، ئەنجامی کۆتایی تاقیکردنەوەکان رادەگەیەنن و ڤاکسینەکە بڵاودەکەنەوە.
لە ئێستا 100 کۆمپانیای جیاواز کار بۆ دروستکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا دەکەن و تاوەکو ئێستا چوار دانەیان چوونەتە قۆناغی کۆتایی.
Reuters