هێزێكی دیكه‌ی سوپای سووریا ئاماده‌كاری بۆ چوونه ناو عه‌فرین ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
وێڕای هۆشدارییه‌كانی توركیا و بۆردومانكردنیان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوپای توركیاوه، هێزێكی دیكه‌ی میللی سه‌ر به سوپای سووریا سه‌رقاڵی خۆئاماده‌كردنن بۆ چوونه ناو عه‌فرین، بۆئه‌وه‌ی بچنه ریزه‌كانی ئه‌و هێزانه‌ی كه دوێنێ گه‌یشتنه سنووری ئه‌و شاره و له ناوچه‌كانی جندرێس، بولبول و راجۆ بڵاو بوونه‌وه.
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، ئه‌و هێزه‌ی ئاماده‌كاری بۆ چوونه ناو عه‌فرین ده‌كات، له‌حه‌له‌به‌وه به‌ڕێكه‌وتوون، كه به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، هێزه‌كه له‌سه‌ر بڕیارێكی فه‌رمی حكوومه‌تی سووریا له‌ڕێگه‌ی ده‌روازه‌ی جه‌به‌ل ئه‌حلامه‌وه ره‌وانه‌ی عه‌فرین كراون. هه‌رچه‌نده ئه‌و هێزانه له‌لایه‌ن هێزه ئاسمانی و تۆپخانه‌كانی سوپای توركیاوه له‌لایه‌ك و له‌لایه‌كی دیكه‌وه له‌لایه‌ن تۆپخانه‌كانی گروپه‌كانی سه‌ر به "سوپای ئازاد" له ناوچه‌ی ئه‌عزازه‌وه ده‌كرێنه ئامانج، به‌ڵام تائێستا چه‌ندین یه‌كه‌ی سه‌ربازی به چه‌ك و پێداویستییه‌وه چوونه‌ته سنووری ئه‌و ناوچه‌یه.
پێشتریش په‌یامنێری كوردستان 24 رایگه‌یاندبوو، شه‌وی رابردوو دوو هێزی جیاواز گه‌یشتوونه‌ته سه‌نته‌ری شاری عه‌فرین و له‌هه‌رسێ ناوچه‌ی جندرێس، بولبول و راجۆ بڵاو بوونه‌ته‌وه. له‌كاتێكدا یه‌په‌گه‌ش هه‌واڵی گه‌یشتنی ئه‌و هێزانه‌ی پشتڕاست كرده‌وه و رایگه‌یاند، هێزه‌كان له ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری عه‌فرین جێگیر بوونه.
به‌گوێره‌ی رێكه‌وتنێكی نێوان یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل یه‌په‌گه و حكوومه‌تی سووریا، چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی سه‌ر به سوپای سووریا له ناوچه سنووریه‌كانی شاری عه‌فرین جێگیر ده‌بن، به‌مه‌به‌ستی پاراستنی ناوچه‌كه له‌و هێرشه‌ی سوپای توركیا، كه له 20ی مانگی رابردووه‌وه به‌ناوی "چڵه زه‌یتوون" بۆ سه‌ر شاری عه‌فرین ده‌ستی پێكردووه، هاتنی ئه‌و هێزانه‌ی سوپای سووریاش ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیای ئه‌وه‌ندی دیكه تووڕه كردووه.
H.B