كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ماوه‌ی چوار كاتژمێر دواخرا
K24 - هه‌ولێر:
هه‌ر چه‌نده بڕیاربوو كاتژمێر 11:00ـی پێش نیوةرۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 18/2/2019، په‌رله‌مانی كوردستان بۆ دیاریكردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆببێته‌وه، به‌ڵام سه‌رۆكی یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان، پاش كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان به فه‌رمی رایگه‌یاند، كه بڕیار دراوه بۆ كاتژمێر 3:00ـی پاش نیوه‌ڕۆ دوابخرێت.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان 24، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان داوای كردووه كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان بۆ ماوه‌ی 24 كاتژمێر دوابخرێت، له به‌رامبه‌ردا پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌كه دایه و ئه‌گه‌ر بۆ چه‌ند كاتژمێرێكیش بێت، ئه‌مه‌ش وه‌ك ده‌رفه‌تدان به فراكسیۆنه‌كان كۆبوونه‌وه‌كه دوابخرێ.
هه‌روه‌ها به‌پێی زانیارییه‌كان، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌سه‌ر دیاریكردنی بێگه‌رد تاڵه‌بانی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان یه‌كلایی بووه‌ته‌وه، هاوكات توركمانه‌كانیش له‌سه‌ر جێگری دووه‌م رێككه‌وتوون، كه دوو ساڵ به دوو ساڵ بێت و دوو ساڵی یه‌كه‌میش بۆ مونا قه‌هوه‌چی ده‌بێت.
ئاراس ئه‌حمه‌د په‌یامنێری كوردستان 24 له په‌رله‌مانی كوردستان گوتی: "سه‌ركردایه‌تیی پارتی ده‌رفه‌تی داوه به فراكسیۆنه‌كه‌ی، تا 4 كاتژمێر كۆبوونه‌وه‌كه دوابخرێت و یه‌كێتیش ده‌یه‌وێت ماوه‌ی 24 كاتژمێر دوابخرێت. بێگه‌رد تاڵه‌بانیش به نیگه‌رانییه‌وه له كۆبوونه‌وه‌كه هاتووه‌ته ده‌ره‌وه‌و و به كوردستان 24 گوتووه، كاتژمێر 3:00 به‌شداریی ناكه‌ن. چونكه هێشتا پارتی و یه‌كێتی نه‌گه‌یشتوونه‌ته دوا رێككه‌وتن"..
هه‌روه‌ها له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا، رێڤینگ هرووری، سه‌رۆكی یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌مان به رۆژنامه‌وانانی گوت: "كاتژمێر 3:00 په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه".