گه‌وره‌ترین بنكه‌ی سه‌ربازی سووریا بۆردومان كراوه و كه‌س نازانێت كێیه
K24 - هه‌ولێر:
لێدوانه فه‌رمییه‌كانی سووریا و میلیشیاكانی حزبوڵڵا له باره‌ی بۆردومانكردنی گه‌وره‌ترین بنكه‌ی سه‌ربازی سووریا، یه‌كناگرنه‌وه و ئه‌مه‌ریكاش ده‌ڵێت: "ئێمه نین".
به گوێره‌ی به‌رپرسانی سه‌ربازی سووریا، هێزی به‌رگری ئاسمانی، توانیویانه مووشه‌كێك بخه‌نه خواره‌وه، كه ئاراسته‌ی فڕۆكه‌خانه و بنكه‌ی سه‌ربازی شوعه‌یرات كراوه، له شاری حیمس.
ئه‌و بنكه سه‌ربازی و فڕۆكه‌خانه‌یه، یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین بنكه‌كانی ئه‌و وڵاته، كه ئێرانییه‌كان به‌كاریده‌هێنن.
به گوێره‌ی وێبسایتی سكای نیوز، پێشبینی ده‌كرێت ئیسرائیل له پشته‌وه‌ی ئه‌و بۆردومانه بێت، به‌ڵام تا ئێستا به‌رپرسانی ته‌لئه‌ڤیڤ، نه ره‌تییانكردووه‌ته‌وه، نه هه‌واڵه‌كه‌شیان پشتڕاستكردووه‌ته‌وه.
پێشتریش چه‌ند جارێك ئیسرائیل، چه‌ند پێگه‌یه‌كی ئێرانییه‌كانی له‌ناو خاكی سووریا كردووه‌ته ئامانج و بۆردومانی كردوون.
له باره‌ی بۆردومانكردنی ئه‌م به‌یانییانه‌ی بنكه‌ی سه‌ربازی شوعه‌یراتیش، كه ته‌نها سێ رۆژ دوای مووشه‌كبارانه هاوبه‌شه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا، به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا دێت له دژی سووریا، تا ئێستا دیار نییه له‌لایه‌ن كام وڵاته‌وه ئه‌نجامدراوه و ئه‌مه‌ریكاش ره‌تیكردووه‌ته‌وه ئه‌وان بۆردومانییان كردبێت.
ئێریك پاهۆن، گوته‌بێژی پنتاگۆن رایگه‌یاند، ئه‌وان هیچ چالاكییان له‌و ناوچه‌یه‌ی سووریا نه‌بووه و ره‌نگه وڵاتی سێیه‌م بێت.
بنكه‌ی سه‌ربازی و فڕۆكه‌خانه‌ی شوعه‌یرات، ساڵی رابردوو له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه بۆردومان كرا و دوای بۆردومانه‌كه‌ش واشنتن رایگه‌یاند، بنكه سه‌ربازییه‌كه بۆ هێرشی كیمیایی ناوچه‌ی خان شه‌یخونی پارێزگای ئیدله‌ب به‌كارهێنراوه بۆیه كردوویانه‌ته ئامانج.
ا. م