بە تەمەنترین و بچووكترین حاجی كوردستان خەڵكی یەك شارن

گەورەترین حاجی 100 ساڵ و بچوکترین 18 ساڵە

K24 - ھەولێر

بە گوێرەی ماڵپەڕی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی، گەورەترین و بچووكترین حاجی كوردستان ئەمساڵ، خەڵكی دەڤەری سۆرانن.

ماڵپەڕی وەزارەتی ئەوقاف بڵاویكردووەتەوە "ھەڵاڵە مه‌حموود ئه‌حمه‌د لەدایکبوویی سنووری شاری سۆران ساڵی 1917 لەدایکبووە لە ئێستادا 100 ساڵی تەواوە، ھەروەھا حاجی محه‌مه‌د عه‌لی، بچووکترین حاجی كوردستان ئەویش خەڵكی سۆرانە و لە دایکبووی ساڵی 1999 تەمەنی 18 ساڵە".

لەبارەی ژیانی حاجیە ھەڵاڵە ماڵپەڕەكە ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە "حاجیە ھەڵاڵە ژیانی لە رابردوودا ھەر لەنێو گوند و ئاوایی بووە بەکاری ئاژەڵداری سەرقاڵ بوون تەنیا رۆژێک لە شار نەژیاوە، خاوەنی 6 کوڕە کە سەرجەمیان پێشمەرگەن و لە ریزەکانی ھێزی بەرگری کورستاندان".

بە تەمەنترین و بچووكترین حاجی كوردستان خەڵكی یەك شارن
بە تەمەنترین و بچووكترین حاجی كوردستان خەڵكی یەك شارن