مووچه‌ی مانگی 7 دابه‌شده‌كرێت
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی دارایی و و ئابووری لیستی مووچه‌ی مانگی حه‌وتی وه‌زاره‌ت و ده‌زگا و دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بڵاوكرده‌وه‌و له رۆژی 17/9/2017 وه ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه ده‌كرێت.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریدا ئاماژه به‌وه‌كراوه كه، ڕۆژانى یه‌ك شه‌ممه و دوو شه‌ممه به‌رواری 17 و 9/18/ 2017 ، مووچه‌ی مانگى (7)ى فه‌رمانده‌ى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى و فه‌رمانده‌ى پۆلیسى به‌رگرى و فریاكه‌وتن دابه‌ش ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها ڕۆژانى سێ شه‌ممه و چوار شه‌ممه به‌رواری 19 و 9/20/ 2017 ، مووچه‌ی مانگى (7)ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایش و ده‌زگاى گشتى ئاسایش دابه‌ش ده‌كرێت.
3-ڕۆژى پێنج شه‌ممه به‌روارى 2017/9/21، مووچه‌ى خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسی و مووچه‌ى مانگى (7) ى فه‌رمانبه‌رانى وه‌زاره‌تى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى دابه‌ش ده‌كرێت.