ئه‌فسه‌رێكى ئه‌مريكا به ته‌نيا خۆى نزيكه‌ى سێ هه‌زار عێراقى كوشتووه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌فسه‌رێكى سوپاى ئه‌مريكا دانى به‌وه‌دا نا كه له ماوه‌ى 5 ساڵدا له عێراق 2724 كه‌سى كوشتووه.
ئه‌و ئه‌فسه‌ره ناوى ديلارد جونسۆنه و له ماوه‌ى 2005 تا 2010 له عێراق وه‌ك ئه‌فسه‌رێكى سوپاى ئه‌مريكا كاريكردووه.
جۆنسه‌ر كتێبێكى به ناونيشانى كارنيڤۆر بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێدا دانى به‌وه‌دا ناوه هيچ رۆژێكى له عێراق تێنه‌په‌ڕاندووه، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌سێك يان دوو كه‌سى عێراقى كوشتووه.
ئه‌وه‌شى وتووه: يه‌كه‌م كارى كوشتنى 13 هاووڵاتى بووه له سه‌ماوه كه له ناو پاسێكدا بوونه و ئه‌و پاسه له زرێپۆشه‌كه‌يان نزيك بووه‌ته‌وه و ته‌قه‌ى لێكردوون.
بێژه‌رى كه‌ناڵى فۆكس نيوزى ئه‌مريكايى پرسيارى ئه‌وه‌ى كردووه: ئايا دواى كوشتنى ئه‌و ژماره زۆره‌ى خه‌ڵكى عێراق هه‌ست به چى ده‌كات؟، له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: هه‌ستم له دواى كوشتنى ئه‌و هه‌موو عێراقييانه زۆر باشتره له‌و هه‌سته‌ى دواى كوشتنى ئاسكێك له ته‌مه‌نى 13 ساڵى هه‌مبوو.
جۆنسۆن پێش ئه‌وه‌ى بچێته رێزى سوپاى ئه‌مريكاوه، راوچى ئاسك بووه.
ناوبراو ئێستا ته‌مه‌نى 48 ساڵه و له هاوسه‌ره‌كه‌ى جيابووه‌ته‌وه و به ته‌نيا ژيان به‌سه‌ر ده‌بات و ده‌وترێت تووشى نه‌خۆشى ده‌روونى بووه.
له ريزى سوپاى ئه‌مريكادا وه‌ك پاڵه‌وانى شه‌ڕ ناسراوه و 37 مه‌دالياى ئازايه‌تى پێ به‌خشراوه.
پێشتر و دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ ئه‌مريكا، ئه‌و ئه‌فسه‌ره ئه‌مريكييه ئامارى هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ى بڵاوكردبوويه‌وه كه به ده‌ستى ئه‌و كوژراوون و له ئێستادا دووباره له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان و هه‌ندێك كه‌ناڵى بيانى باسى ترسناكى ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ى سوپاى ئه‌مريكا بڵاوكراوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: روسيااليوم.