دژە تیرۆری کوردستان راگەیەندراوێکی لەبارەی بکوژی سێ ئەندامی خێزانێکی کورد بڵاوکردەوە
K24- هەولێر:
لە دوای کوشتنی سێ ئەندامی خێزانێکی کورد لە بەغدا و دەستگیرکردنی بکوژەکە لە هەولێر، دژە تیرۆری کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراوەکەی دژە تیرۆری کوردستان هاتووە، به‌پێى ياساى سزاكان تۆمه‌تبارى تاوانى كوشتنى سێ ئه‌ندامى خێزانێكى كورد له به‌غدا راده‌ستى وه‌زاره‌تى ناوخۆ له به‌غدا ده‌كرێته‌وه.
دەقی راگەیەندراوەکە:
به‌پێى ياساى سزاكان تۆمه‌تبارى تاوانى كوشتنى سێ ئه‌ندامى خێزانێكى كورد له به‌غدا راده‌ستى وه‌زاره‌تى ناوخۆ له به‌غدا ده‌كرێته‌وه.
دواى ئه‌وه‌ى له شه‌وى 14-9-2020، له شارى به‌غدا سێ ئه‌ندامى خێزانێكى كورد به شێوه‌يه‌كى دڕندانه كوژران و، دواى وه‌رگرتنى زانيارى كه تۆمه‌تبارى ئه‌م تاوانه له شارى هه‌ولێره به بڕيارى دادوه‌ر به‌پێى مادده‌ى 406 له ياساى سزاكانى عێراقى ناوبراو له‌لايه‌ن هێزه ئه‌منييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له شارى هه‌ولێر ده‌ستگير كرا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى تاوانه‌كه له شارى به‌غدا روويداوه و ئه‌و تۆمه‌تباره دانيشتووى شارى به‌غدايه به‌پێى مادده‌ى 53 له ياساى بنه‌ماكانى سزايى، په‌ڕاوى لێكۆڵينه‌وه‌ى تۆمه‌تبار به‌پێى مادده‌ى 406 له ياساى سزا ره‌وانه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆ له به‌غدا ده‌كرێته‌وه و له دادگاى لێكۆڵينه‌وه‌ى به‌غدا لێكۆڵينه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كرێت به‌پێى تايبه‌تمه‌ندى شوێنى رووداو و، لێكۆڵينه‌وه هاوبه‌شه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن.