به‌ڤیدیۆ.. كه‌شتیێك كه له‌ساڵی 1904 تێكشكا بوو به 200 ته‌ن زێڕه‌وه دۆزرایه‌وه
K24- هه‌ولێر:
كۆمپانیایه‌كی كۆریای باشوور پاشماوه‌كانی كه‌شتیێكی تێكشكاوی جه‌نگی له ئاوه‌كانی وڵاته‌كه‌ی دۆزییه‌وه، كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گه‌شتیگه‌لی قه‌یسه‌ری رووسی له سه‌رده‌می جه‌نگی نێوان رووسیا و ژاپۆن له ساڵانی "1904-1905"، پێشبنیش ده‌كرێت به ده‌یان ته‌ن زێڕ له‌و كه‌شتییه‌دا هه‌بێت.
كه‌شتیه جه‌نگییه‌كه‌ی رووسیا به‌ناوی "دیمیتری دۆنسكۆی" كه سه‌ر به كه‌شتیگه‌لی ئیمپراتۆری بوو له ئاوه‌كانی به‌ڵتیك، ئه‌وكات بۆ به‌شداریكردن له جه‌نگی دژ به ژاپۆن له‌گه‌ڵ كه‌شتییه‌كانی دیكه‌ی رووسیا بانگهێشتی ئاوه‌كانی نیمچه‌دوورگه‌ی كۆریا كرابوو.
گروپی كۆمپانیاكانی "شینیل"ـی كووری پێشبینی ده‌كات، نزیكه‌ی 200 ته‌ن زێڕی بێخه‌وش له‌و كه‌شتییه‌دا هه‌بێت، كه نرخه‌كه‌ی ده‌گاته 133 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
گروپه‌كانی ئه‌و كۆمپانیا كۆریه پارچه تێكشكاوه‌كانی ئه‌و كه‌شتییه‌یان له كه‌ناراوه‌كانی كۆریای باشوور دۆزیوه‌ته‌وه، كه ئه‌و كات شوێنه‌كه به دوورگه‌ی "ئۆلیوتگ" ناسرابوو.
ئه‌و كۆمپانیایه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، گه‌نجینه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه له‌گه‌ڵ رووسیا دابه‌ش ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش به‌وه‌ی كه رووسیا خاوه‌نی یاسایی كه‌شتییه‌كه و هه‌موو ئه‌و پێكهاتانه‌یه كه له‌ناویدایه.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه حكوومه‌تی رووسیا وێڕای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه، هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه، ئه‌و زیاتر له به‌شی یاسایی خۆی له سه‌روه‌تی ئه‌و كه‌شتییه داوا ناكات، له‌كاتێكدا مۆسكۆ زۆر هاوكاری ئه‌و كۆمپانیا كۆرییه‌ی كردووه، بۆئه‌وه‌ی پاشماوه‌كانی "دیمیتری دۆنسكۆی" بدۆزنه‌وه.
H.B