عامری به توركیا و وڵاته عه‌ره‌بییه‌كاندا ده‌سووڕێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
هادی عامری، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانێتی فه‌تح و ئه‌مینداری گشتی رێكخراوی به‌در، له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌ی و عێزه‌ت شابه‌نده‌ر كه‌سایه‌تی سیاسی عێراق به فڕۆكه‌ی سه‌رمایه‌دارێك گه‌شتێكیان به وڵاتانی عه‌ره‌بی و توركیادا كردووه‌و گه‌ڕاونه‌ته‌وه عێراق.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار رایگه‌یاند: "عامری به یاوه‌ری شابه‌نده‌ر و سه‌رمایه‌دارێك و كوڕه‌كه‌ی گه‌شته‌كه‌ی كردووه‌و ماوه‌ی 4 رۆژی خایاندووه.
سه‌رچاوه ئاگاداره‌كه به پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی (بغداد اليوم) گوتووه: "فڕۆكه تایبه‌ته‌كه‌ی سه‌رمایه‌دار سه‌ید وه‌هب حوسه‌ینی بووه‌و رۆژی 19/6/2018 ده‌ستیان به گه‌شته‌كه‌یان كردووه‌و رۆژی هه‌ینی 22/6/2018 له توركیاوه گه‌ڕاونه‌ته‌وه به‌غدا. بێ ئه‌وه‌ی ئامانجی گه‌شته‌كه روون بكاته‌وه كه ئایا ته‌نها بۆ پشوودان بووه یان دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی سیاسیشی له‌و وڵاتانه ئه‌نجامداوه".
هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی عامری 47 كورسی په‌رله‌مانیان به‌ده‌ستهێناوه، هه‌ر چه‌نده تا ئێستا ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری دانی به دوا ده‌ره‌نجامه‌كاندا نه‌ناوه.