پەکەکە ئامادەیە پەیوەندییەکانی لەگەڵ پارتی ئاسایی بکاتەوە

"دەیەوێت ئەو پڕۆتۆكۆڵەی واژووكراوە بیخاتە واری جێبەجێكردنەوە"

K24 - ھەولێر

پارتی کرێکارانی کوردستان ئامادەیە پەیوەندییەکانی لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان بەرەو پێش ببات.

دوران کاڵکان، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە روونیکردەوە، پەکەکە ئامادەیە پەیوەندییەکانی لەگەڵ پارتی بەرەو پێش ببات، تا بتوانێت رۆڵێکی ئەرێنی لە کوردستان بگێڕێت.

کاڵکان لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا جەختیکردەوە، پەکەکە دەیەوێت پڕۆتۆکۆڵەکەیان لەگەڵ پارتی کە لە ساڵی 1982 واژوو کراوە لەبارەی ئەنجامدانی کۆنگرەی نەتەوەیی، دووبارە بیخاتە واری جێبەجێکردنەوە.

ئەو ئەندامەی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە دەشڵێت، پەکەکە گرێدراوی پڕۆتۆکۆڵەکەیە و ئامادەیە لە هەر کاتێکدا بێت، جێبەجێ بکات.