سه‌عدی پیره: به‌ره‌ی دژی ریفراندۆم به مردوویی له دایكبوو
K24 - هه‌ولێر:
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند، هه‌وڵی دژی ریفراندۆم، به مردوویی له دایكبوو.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی ساسی یه‌كێتی، له وه‌ڵامی پرسیارێكی په‌یامنێری كوردستان 24, له باره‌ی راگه‌یاندنی هه‌ڵمه‌تێك بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگی نه‌خێر بۆ ریفراندۆم، گوتی: "هیچ تهعقیلێكم له‌سه‌ر ئه‌وه نییه و پێموایه به مردوویی له دایكبوو".
سه‌عدی پیره له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، له شاری سلێمانی، دووپاتی كرده‌وه، هیچ وڵاتێك نه‌یگوتووه ریفراندۆم مافی یاسایی كورد نییه، به‌ڵكو كێشه‌ی سیاسی هه‌یه و پێویسته چاره‌سه‌ر بكرێن.
هاوكات راشیگه‌یاند، پێویست كورد شاندی جیاواز بۆ وڵاتان و باشووری و ناوه‌ڕاستی عێراق بنێرێت و دانووستان له‌و باره‌یه‌وه بكرێت.
سه‌باره‌ت به كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانیش روونیكرده‌وه، كه تا 10ی مانگی داهاتووش په‌رله‌مان كارابكرێته‌وه، شتێكی لۆژیكییه.