لەکەرکووک گەنجێکی کورد گيانى لهدهستدا
K24 – كهركووك:
ئێوارەی ئەمڕۆ، گەنجێکی کورد بەناوی (عەدنان سلێمان شکور کاکەیی)، تەمەن 19 ساڵ لەماڵی خۆیان لە گەڕەکی عەسکەری، بە حەبل خۆی هەڵواسیوە و خنکاوە.
یەکێک لەکەسوکاری ئەو کوڕە بە کوردستان24ی راگەیاند ناوبراو دووکانداربووە و تائێستا هۆکاری خۆکووشتنەکەی نەزانرەوە.
تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادوەری کراوە لەنەخۆشخانەی ئازادی شاری کەرکووک و لێكۆڵينهوه له رووداوهكه دهستيپێكردووه.