شەھیدێكی زیندوو ھەموو ھەفتەیەك سەردانی گۆڕەكەی دەكات

لەسەر گۆڕەكەی داوایەك لە گەلی كوردستان دەكات
kurdistan24.net

K24 - رانیە

شەھیدێكی زیندوی دەروازەی راپەرین، ھەموو ھەفتەیەك سەردانی گۆڕەكەی خۆی دەكات، ئەو كە چەند كەس لە بنەماڵەكەشی بە ھۆی بۆردوومانی فڕۆكەكانی توركیا لە گوندی زارگەڵی بناری قەندیل گیانیان لە دەستداوە دەڵێ، ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی كورد گرنگە و دەبێتە پاڵنەرێك بۆ ئەوەی كوردیش ببێتە دەوڵەت و چیتر وڵاتان بە بیانووی جیاواز بۆردوومانی ناوچەكانی كوردستان نەكەن .