داعش خەلافەتەكەی لە مووسڵەوە دەگوازێتەوە حەویجە

ھێزەكانی عێراق شەڕی حەویجە دوا دەخەن
kurdistan24.net

K24 - كەركووك

چەکدارانی داعش دوای نائومێدبوونیان لە موسڵ، قەزای حەویجەی سەر بە پارێزگای کەرکووک، دەکەنە دوا پێگەی خۆیان فەرمانەکانی خەلافەت رادەستی سەرکردەکانی ئەو گرووپە دەکرێت لەو شارۆچکەیە، دواکەوتنی شەڕی حەویجە وای کردووە کە بەردەوام مەترسی لەسەر کەرکووک دروست بێت، فەرماندەکانی پێشمەرگە دەڵێن، پلانمان بۆ دەستپێکردنی شەڕی حەویجە داڕشتووە و ئامادەین، بەڵام ھێزە عێراقییەکان ئامادەنین.