نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌سه‌ر ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان ئاژانسێكی ئێرانی به درۆده‌خاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
یان كۆبیش، نوێنه‌ری سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق،ئه‌و قسانه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه كه ئاژانسی هه‌واڵی "ئیرنا"ـی ئێرانی به ناوی ئه‌وه‌وه بڵاویانكردووه‌ته‌وه‌و ده‌رباره‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كه بڕیاره مانگی داهاتوو به‌رێوه بچێت، لێدوانیان بڵاوكردووه‌ته‌وه.
یان كۆبیش، له به‌یاننامه‌یه‌كدا روونكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر هه‌واڵی ئاژانسه ئێرانییه‌كه داوه‌و گوتوویه‌تی "ئه‌و لێدوانانه‌ی ئاژانسی ئێرنا به ناوی من بڵاویانكردووه‌ته‌وه به "سوكایه‌تی" ده‌زانم".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی "هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌رباره‌ی ریفراندۆم روونه و حكومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان هانده‌ده‌ین، تا پێكه‌وه گفتوگۆ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه چاره‌سه‌رێك له‌سه‌ر كێشه و ناكۆكییه‌كانی نێوانیان".
هه‌روه‌ها یان كۆبیش ده‌ڵێت "ده‌رباره‌ی ریفراندۆمیش، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هانی هه‌ر دوو لایه‌ن ده‌دات تا به گفتوگۆ بگه‌نه لێكتێگه‌یشتن".
نوێنه‌ری سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق ده‌ڵێت "خاڵی ده‌ستپێك ئه‌وه‌یه، پێویسته رێزی ته‌واوی ده‌ستووری وڵات و یاساكانی بگیرێت".
ئه‌و روونكردنه‌وه‌یه پاش ئه‌وه هاتووه كه، ئاژانسی ئێرانا له زاری یان كۆبیش بڵاویكردبووه‌وه "ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی له ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نا شه‌رعییه" به‌و پێیه‌ی له ده‌ستووردا بابه‌تی ریفراندۆمی گشتی باس نه‌كراوه".