راپۆرته نێوده‌وڵه‌تیه‌كان پێشێلكاریه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه .. ئاواره‌كانی خورماتووش ناگه‌ڕێنه‌وه
K24- هه‌ولێر:
ئاواره‌كانی خورماتوو ئاماده‌ی گه‌ڕانه‌وه نین بۆ سه‌ر زێدی خۆیان. وه‌ك خۆیان ئاماژه‌ی پێده‌كه‌ن: ژیانی كه‌مپیان پێ باشتره له گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ك، كه چاره‌نووسیان تێدا نادیار بێت.
هاوكات نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایده‌گه‌یه‌نێـت: تا ئێستا نازاندرێت ئه‌و ئاوارانه‌ی گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ خۆرماتوو ژماره‌یان چه‌نده.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، راپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، جه‌خت له‌سه‌ر پێشێلكارییه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له خورماتوو ده‌كه‌نه‌وه و سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی دووپاتی ده‌كاته‌وه، له رۆژی 16 ئۆكتۆبه‌ر و رۆژانی دواتر، چه‌ندین ماڵ و شوێنی بازرگانی سووتێنراون و به‌شی زۆری هێرشه‌كانیش ناوچه كوردییه‌كانی كردووه‌ته ئامانج.