کەسێکی نەناسراو بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەرئافرەتێك

"لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستی پێكردووە"

K24 - گەرمیان

پەیامنێری كوردستان24 لە گەرمیان رایگەیاند: "لە قەزای كەلار كەسێكی نەناسراو بە چەقۆ ھێرشی كردووەتە سەر ئافرەتێك و دوای بۆ چارەسەری پزیكی گەیەندراوەتە نەخۆشخانە".

عەلی جەمال قدووری رائیدی مافپەروەر لە بەڕێوەبەرایەتی گەرمیان ئاشكرای كرد: "شەوی رابردوو ئاگادارکراینەوە لە گەڕەکی شەهیدانی قەزای کەلار ئافرەتێك بە چەقۆبریندارکراوە دەستبەجێ مەفرەزەمان چوونەشوێنی رووداوەکە دەرکەوت ئافرەتێك بەناوی( ز. ا. ع ) لەدایکبووی 1975 لەکاتێکدا ئەم ئافرەتە بەتەنها دەژی لەماڵەکەی خۆیدا کەسێکی نەناسراو بە چەقۆهێرش دەکاتەسەری و پاشان هەڵدێت ئەو ئافرەتە لەلایەن مەفرەزەکانی 104 مانەوە گەیەندرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار و چارەسەری پێویستی بۆکراوە".

راشیگەیاند: "لەئێستادا پەڕاوی بۆکراوەتەوەو پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوەی ورد کردووە لەسەرچۆنێتی رووداوەکە".