"نزیكبوونه‌وه‌ی سعوودیه و عێراق وه‌همێكی ئه‌مریكییه"
K24 - هه‌ولێر:
هوشیار زێباری، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسی كوردستان ده‌ڵێت: "نزیكبوونه‌وه‌ی عێراق و سعوودیه، وه‌همێكی ئه‌مریكییه".
زێباری كه ساڵانێك وه‌زیری ده‌ره‌وه‌و دارایی عێراق بووه، له تویته‌ره‌وه نوسیوویه‌تی: "نزیككردنه‌وه‌ی عێراق و سعوودیه له‌یه‌كتری وه‌همێكی ئه‌مریكییه تا خۆی به‌وه قایل بكات كه ده‌توانێت حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، له‌ژێر هه‌ژموونی ئێران ده‌ربهێنێ".
تویته‌كه‌ی زێباری هاوكاتی سه‌ردانی حه‌یده‌ر عه‌بادییه بۆ سعوودیه و پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نێكی هه‌ماهه‌نگیی نێوان به‌غدا و ریاز، كه ئه‌مریكا سه‌رپه‌رشتی ده‌كات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ریكس تیلرسن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاش گه‌یشتووه‌ته سعوودیه.
ئێران و سعوودیه دوو دوژمن و ركابه‌ری سه‌رسه‌ختی جیهانی ئیسلامیین و خاوه‌نی ئه‌جیندا و به‌رژه‌وه‌ندی جیاوازن له ناوچه‌كه‌دا و دوو ده‌وڵه‌تن له رووی مه‌زهه‌بییه‌وه جیاوازن و هیچ شتیك پێكه‌وه كۆیان ناكاته‌وه.
ده‌وڵه‌تی عێراقیش به ته‌واوه‌تی كه‌وتووه‌ته ژێر هه‌ژموونی ئێران و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوودا، كاندیدێكی نزیكتر له ئێران پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق وه‌ربگرێت.
به‌ڵام ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، مانه‌وه‌ی هه‌ژموونی خۆی له عێراقدا، به‌ستووه‌ته‌وه به حه‌یده‌ر عه‌بادی و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به جۆره‌ها شێواز پاڵپشتی ده‌كات، تا له‌ژێر هه‌ژموونی ئێران ده‌ربازی بكات.