"خوشكه ونبووه‌كه‌ی" تره‌مپ دۆزرایه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ژنێك له ناوچه‌ی گالیسیای ئیسپانیاوه تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵ كردووه‌و ده‌ڵێن، ئه‌و ژنه زۆر له دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌چێت و هه‌ندێك به "خوشكه ونبووه‌كه‌ی تره‌مپ" ناوی ده‌به‌ن.
له‌وانه‌یه پێت سه‌یر بێت كه هۆكار چییه وێنه‌ی ئه‌و ژنه كه ناوی دۆلۆریس لییس"ـه هێنده به‌خێرایی بڵاوبووه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تی له تۆڕی واتس ئاپ. به‌ڵام ئه‌گه‌ر زۆر له وێنه‌كه وردبیته‌وه ده‌بینیت، ئه‌وه سه‌رۆكه‌كه‌ی كۆشكی سپییه ته‌نووره‌ی له پێ كردووه‌و كه‌ره‌سته‌یه‌كی كشتوكاڵی خستووه‌ته سه‌رشانی.
Donald Trump na Costa da Morte pic.twitter.com/HQhAce25yM
— Paco Mariño (@Laboreiro) ٢١ أبريل، ٢٠١٨
دۆلۆریس ساڵی 1954 له دایكبووه‌و له راستیدا هچی په‌یوه‌ندییه‌كی به دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكاوه نییه، به‌ڵكو له گوندی نانتۆن له ناوه‌ڕاستی به‌رزاییه‌كانی galegoـی ئیسپانی ده‌ژی.
رۆژنامه‌ی "لاڤۆز دی" له گالیسیا دیدارێكی له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ی ئێستای سۆشیال میدیا سازدابوو، گفتوگۆی له‌باره‌ی ژیانی تایبه‌تی ئه‌و ژنه له گونده‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدابوو، به‌ڵام به‌خێرایی وێنه‌كه‌ی كه‌وته سۆشیال میدیاكانه‌وه‌و جیهانی ته‌نی.
Se llama Dolores Leis, es gallega y se dedica a la agricultura, su foto fue publicada por @lavozdegalicia y se viralizó por su supuesto parecido a @realDonaldTrump Are you similar, Mr. President? pic.twitter.com/rhtOP7X1b2
— Miguel Ángel Verdún (@miguelverdun) ٢٤ أبريل، ٢٠١٨
دۆلۆریس ده‌ڵێت: "هۆكاری به‌ناوبانگبوونم ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ره‌نگی قژم و نه‌وه‌كانم كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مۆبایل و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌كارناهێنن، به‌پێچه‌وانه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، كه به به‌رده‌وامی له تویته‌ره‌وه خه‌ریكی تویتكردنه، دۆلۆریس هیچ له كاروباری سۆشیال میدیا نازانێت.