هێزه‌كانی عێراق گه‌ڕانه‌وه خانه‌قین و جه‌له‌ولا
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 17/10/2017 هێزه‌كانی عێراق گه‌ڕانه‌وه ناو قه‌زای خانه‌قین و شاره‌دێی گوڵاڵه و جێگیر بوون.
پاش ئه‌وه‌ی رۆژی 16/10/2017 هێزه‌كانی عێراقی و حه‌شدی شه‌عبی ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی ده‌ستڕۆیشتووی یه‌كێتی، هێنرانه‌وه پارێزگای كه‌ركووك به قه‌زا و ناحییه‌كانییه‌وه، ئه‌مڕۆش هێزه‌كانی عێراق گه‌ڕاونه‌ته‌وه خانه‌قین و گوڵاڵه و له شنگال و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ش بگه‌ڕێنه‌وه ئه‌و ناوچانه‌ی پێش ده‌ستپێكردنی جه‌نگی دژی داعش هێزه‌كانی عێراقی تێدا بووه.
هه‌ر چه‌نده له ماوه‌ی زیاتر له 3 ساڵی رابردوودا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، قوربانییه‌كی زۆریاندا و به هه‌زاران شه‌هید و برینداریان له پێناو رزگاركردنی ئه‌و ناوچه كوردستانیانه‌دا دا، به‌ڵام وه‌ك ئه‌وه‌ی دوێنێ پاش هێنانه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق بۆ كه‌ركووك، فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه رایگه‌یاند، به‌هۆی "خیانه‌ت"ـی چه‌ند به‌رپرسێكی ئه‌منی و سه‌ربازی و سیاسی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ سوپای پاسدارانی ئێران و حه‌شدی شه‌عبی و هێنانی له‌شكرێكی زۆر به سه‌رۆكایه‌تی فه‌رماندارێكی پاسداران، هێزه‌كانی عێراق گه‌ڕێنرانه‌وه ئه‌و ناوچانه‌ی پێش شه‌ڕی داعش.