بەربژێرانی خەڵاتی باشترین پێکهاتەی 2017 ئاشکراکران
K24- هەولێر
فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان بەفەرمی ناوی بەربژێرانی خەڵاتی باشترین پێکهاتەی ئەمساڵی راگەیاند و زۆرترین یاریزانی ریال مەدرید لە ریزی بەربژێرەکاندان.
فیفا ناوی ئەو 55 یاریزانەی راگەیاند کە لە نێو 25 هەزار یاریزانی پیشەگەری تۆپی پێ هەڵبژێردراون و زۆرترین یاریزانی ریال مەدرید لەسەر ئاستی یانەکاندا لە ریزی بەربژێرەکاندان، کە 13 یاریزانی ریال مەدرید لە ریزی بەربژێرەکاندان و 8 یاریزانی بایرن میونشن و 8 یاریزانی بارسێلۆناش لە نێو بەربژێرەکاندان، 6 یاریزانی پاریس سانجێرمان و مانچێستەر یونایتدیش بەشێکن لە بەربژێرەکان.
تەنیا یاریزانێکی ئینگلیزی لە ریزی بەربژێرەکاندان کە هاری کەینی هێرشبەری تۆتێنهام هۆتسپێرسە، لە ریزی خولەکانیش 23 یاریزانی لالیگا، 13 یاریزانی پرێمەرلیگ، 8 یاریزانی بۆندزلیگا، 6 یاریزانی لیگ1 و 4 یاریزانی سێریا ئەی لە ریزی بەربژێرەکاندان.
رۆژی 23ی مانگی داهاتوو فیفا ناوی باشترین 11 یاریزانی وەرزی 2017/2016ی جیهان رادەگەیەنێت و رۆژی دواتر یاریزانەکان لەمیانی مەراسیمی دابەشکردنی خەڵاتی باشترینەکانی جیهان باشترین 11 یاریزانەکەی فیفاش خەڵات دەکرێن.