له‌سه‌ر بانگهێشتی پارتی هه‌موو حزبه كوردستانییه‌كان كۆ ده‌بنه‌وه
K24- هه‌ولێر:
بڕیاره ئه‌م هه‌فته‌یه لەسەر بانگهێشتی پارتی ديموكراتى كوردستان، سەرجەم لایەنە سیاسیەکان بۆ پێکهێنانی یەک لیستی هاوبەش بۆ هەڵبژاردنەکان لە ناوچە کوردستانیەکان کۆببنەوە، تا ئێستاش بریاری کۆتایی لە بارەی چۆنیەتی بەشداریکردنی کورد لە ناوچە كوردستانییه‌كان یەکلایی نەکراوەتەوە.
له‌كاتێكدا پێشبینی ده‌كرێت کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا تا دوای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هیچ به‌ره‌وپێشچوونێكی لێ به‌دی نه‌كرێت، کوردیش بۆ بەدەستهێنانی زۆرترین کورسی لە ناوچە داگیرکراوەکاندا لە هەوڵی یەک لیستی دایە.
له‌مباره‌شه‌وه حزبی شیوعی دوا بڕیاری خۆیی داوە كه لە ناوچە کوردستانییەکان لەگەڵ لیستە کوردستانییەکان به‌شداری ده‌كات و لە چوار پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانیش بە لیستی جیاواز ده‌چێته هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه، هۆشداریش دەدات, بەهۆی فره لیستییەوە کورد لە کەرکووک چەند کورسییه‌ک لەدەست دەدات.
بزووتنەوەی ئیسلامیش كه بانگهێشتی لیستە کوردستانییەکان کراوە ده‌ڵێت، ئەگەر کورد لە ناوچە داگیرکراوەکاندا بە یەک لیست بەشداری نەکات, ئەوا حزبه‌كه‌یان بایکۆتی هەڵبژاردنەکان دەکات.
دوای رووداوەکانی16 ئۆکتۆبەر و داگیرکردنی کەرکووک و قەیرانە سیاسییەکانى نێوان لایەنەکان و, لەلایه‌کی دیکەشەوە كێشه‌كانی نێوان هەولێر و بەغدا گەشتوەتە بەرزرترین ئاست، هەموولایه‌ک له هه‌وڵی بەدەستهێنانی زۆرترین کورسیدان، کوردیش جگە لە کورسی چاوی لەسەر چارەسەری کێشەکانیشە.