پۆلیسی سلێمانی: كچێكی تەمەن 13 ساڵ كۆتایی بەژیانی خۆی هێنا
K24 - سلێمانی:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 20ی تەمووزی 2018 كچێكی تەمەن 13ساڵ لەماڵی خۆیان لە گەڕەكی ئابڵاخ خۆی خنكاند و كۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی پۆلیسی سلێمانی، دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمەكانی بەشی پۆلیسی بەڵگە و تاوان، هێڵكاری شوێنی بۆ رووداوەكە كرا، تەرمی كچه‌كه‌ش رەوانەی پزیشكی دادوەری سلێمانی كرا.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ كراوه، كچەكە ناوی (ن. أ. ج) لە دایكبووی 2005ـە، دانیشتووی گەڕەكی ئابڵاخیە شاری سلێمانییه، بەڕەگەز عەرەبە و له رێگه‌ی هه‌ڵواسینی پەتێكه‌وه خۆی خنكاندووە.
لە ئێستاشدا لەلایەن بنكەی پۆلیسی رزگاری، پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ڕوداوەكە كراوەتەوە.
ا. م