ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك: راكان سه‌عيد ته‌عريبى ده‌ستپێكردووه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك، رايده‌گه‌يه‌نێت، پارێزگارى شاره‌كه به وه‌كاله‌ت به‌رپرسياره له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى ته‌عريب و فه‌رمانى كردووه به جوڵاندنى هێز بۆ داگيركردن و زه‌وتكردنى زه‌وى و زار و خانووبه‌ره‌ى هاووڵاتيانى كوردى كه‌ركووك.
بابه‌كر سديق، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك و به‌رپرسى نووسينگه‌ى جێبه‌جێكردنى مادده‌ى 140 رايگه‌ياند، "راكان جبوورى پارێزگارى كه‌ركووك به وه‌كاله‌ت به‌رپرسه له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى ته‌عريب".
ناوبراو گوتيشى: "له‌م دواييانه و به تايبه‌ت دواى رووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌ر، پارێزگارى كه‌ركووك به وه‌كاله‌ت چه‌ندين نووسراوى ئاراسته‌ى قه‌زا و ناحييه‌كانى وه‌ك له‌يلان و داقووق و دبس و سه‌رگه‌ڕان كردووه و تێياندا داواى دووباره نيشته‌جێكردنه‌وه‌ى ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ى كردووه، كه له چوارچێوه‌ى شه‌پۆلى ته‌عريب له ناوچه‌كان نيشته‌جێكرابوون".
گوتيشى: "ئه‌وه‌ى راكان جبوورى ده‌يكات، دژى بنه‌ماكانى ده‌ستوورى عێراق و به تايبه‌تى مادده‌ى 140ه".
هه‌روه‌ها گوتى: "پارێزگار ده‌يه‌وێت دووباره هۆزه‌كانى شه‌ممه‌ر بگه‌ڕێنێته‌وه ناوچه‌كان و ئه‌مه‌شى له پێناو ته‌عريب و گۆڕينى ديموگرافياى ناوچه كوردستانييه‌كانه".
روونيشيكرده‌وه، "گرێبه‌سته‌كانى زه‌وى كه له سه‌رده‌مى به‌عس كراوون، به گوێره‌ى بڕيارى 4ى ليژنه‌ى جێبه‌جێكردنى مادده‌ى 140 هه‌ڵوه‌شێنراونه‌ته‌وه".
دواى رووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌رى رابردوو، به بڕيارى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق حه‌يده‌ر عه‌بادى، راكان جبوورى جێگرى پێشووى پارێزگارى كه‌ركووك، كرايه پارێزگار به وه‌كاله‌ت و تا ئێستا ئه‌و پۆسته كه پشكى كورده له لايه‌ن ئه‌و كه‌سايه‌تييه عه‌ره‌بييه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت.
سه‌رچاوه: شه‌فه‌ق نيوز
و:ئ.ر