یارییه ئاگرینه‌كانی ئه‌مڕۆی خولی نایابی كوردستان كۆتایی هات
له گه‌ڕی سێیه‌می خولی نایابی كوردستان 3 یاری به‌ڕێوه‌چوون و یارییه‌كیش به‌هۆی ناله‌باری كه‌شوهه‌وا بۆ سبه‌ی دواخرا.
هه‌ولێر1 ـ 0 پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر
یانه‌ی هه‌ولێر به پێكهاته‌یه‌كی جیاواز به‌ره‌نگاری پێشمه‌رگه‌ی میوانی بووه‌وه، له خوله‌كی 14ـی ده‌ستپێكی یارییه‌كه، ئیڤان خالید له یه‌كه‌مین یاری خۆی له‌م وه‌رزه بۆ یانه‌ی هه‌ولیر به لێدانی سه‌ر شیرینی گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشكه‌شی هانده‌رانی هه‌ولێر كرد و یانه‌كه‌ی به گۆڵێك پێشخست، هه‌ڵبه‌ت به‌رگزه‌رده‌كانی قه‌ڵاومناره تا كۆتایی پارێزگاری‌یان له‌و تاكه گۆڵه كرد و یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنیان له‌م وه‌رزه تۆمار كرد.
زێره‌ڤانی ـ نه‌ورۆز
زێره‌ڤانی دوای یه‌كسانبوونه‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردووی به‌رامبه‌ر برایه‌تی، گه‌ڕایه‌وه نێو یاریگه‌ی خۆی و باوه‌شی بۆ یانه‌ی نه‌روۆز كرده‌وه و له رێگه‌ی تیاگۆی به‌رازیلی چیرۆكی یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌م وه‌رزه نووسییه‌وه.
تیاگۆی به‌رازیلی له خوله‌كی 45ـی كۆتایی گێمی یه‌كه‌م یانه‌ی زێره‌ڤانی به گۆڵێك پێشخست، پاشان له گێمی دووه‌م كامه‌ران عه‌لی یاریزانی نه‌ورۆز ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه، له كۆتاییه‌كانی دیسان تیاگۆ گه‌ڕایه‌وه به گۆڵێكی كوشنده‌ی ئاگری له نه‌ورۆز به‌ردا و یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنی بۆ یانه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا.
زاخۆ ـ هه‌ندرێن
له یارییه‌كی دیكه‌دا زاخۆ دوای شكسته گه‌وره‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردووی به‌رامبه‌ر پێشمه‌رگه گه‌ڕایه‌وه نێو یاریگه‌یه‌ی خۆی و شكستێكی دیكه‌ی هاته‌ڕێ، كاتێك به گۆڵێكی بێوه‌ڵام به یانه‌ی هه‌ندرێن دۆڕا، گۆڵه‌كه‌ش له لایه‌ن یاریزانێكی زاخۆ به هه‌ڵه تۆمار كرا.
یانه‌ی هه‌ندرێن له‌م وه‌رزه توانی دووه‌مین سه‌ركه‌وتن له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی به‌ده‌ستبهێنێت، به‌مه‌ش له 3 یاری كۆی خاڵه‌كانی گه‌یانده 7 خا.
زاخۆ و هه‌ندرێن، له دوایین 9 یاری نێوانیان هیچ یه‌كسانبوونێك رووینه‌داوه، 5 یاری به سه‌ركه‌وتنی زاخۆ كۆتایی هاتووه و 4 یاریش به بردنه‌وه‌ی هه‌ندرێن ته‌واو بووه و سه‌رجه‌م یارییه‌كانیش به گۆڵێكی بێوه‌ڵام كۆتاییان هاتووه.
ئارارات ـ برایه‌تی
بڕیار بوو ئه‌م یارییه ئه‌مڕۆ له شارۆچكه‌ی پیرمام به‌ڕێوه بچێت، به‌ڵام به‌هۆی ناله‌باری كه‌شوهه‌وا یارییه‌كه بۆ سبه‌ی چوارشه‌ممه دواخرا.
سه‌لام حوسێن، سكرتێری فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند كه یارییه‌كه سبه‌ی چوارشه‌ممه له كاتژمێر 2:30ـی پاشنیوه‌ڕۆ له‌سه‌ر هه‌مان یاریگه ده‌كرێت.
سه‌لام حوسێن گوتیشی: بۆ ده‌ستنیشانكردنی كاته‌كه پشتمان به بارودۆخی كه‌شوهه‌وا به‌ستووه و دڵنیاكراوینه‌ته‌وه كه كاته‌كه بۆ یاریكردن له باره، بۆیه بڕیارماندا یارییه‌كه بۆ سبه‌ی دوابخه‌ین.
یانه‌ی ئارارات 2 یاری له‌م وه‌رزه كردووه و هه‌ردوو یارییه‌كه‌شی به یه‌كسانبوون ته‌واو كردووه و هێشتا ئه‌نوه‌ر محه‌مه‌دی راهێنه‌ری نوێی ئارارات نه‌یتوانیوه سه‌ركه‌وتنێك بكات شیرینی ده‌ستبه‌كاربوونی بۆ هانده‌رانی یانه‌كه‌ی، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی برایه‌تی به راهێنه‌رایه‌تی فاتیح حه‌مه‌خان ئه‌م وه‌رزه به ئاستێكی باشتر له ساڵانی رابردوو ده‌ركه‌وتوون و له 2 یاری رابردووش 4 خاڵیان كۆكردۆته‌وه.
خولی نایابی كوردستان ئه‌م وه‌رزه به به‌شداریی 9 یانه به شێوازی خول به‌ڕێوه ده‌چێت، یانه‌كانی كه‌ركووك و گازی باكوور به‌هۆی دۆخی خراپی شاره‌كه‌یان به‌شدارییان له خوله‌كه نه‌كرد، یانه‌ی سیروانی نوێش به بیانووی كێشه‌ی دارایی له خوله‌كه كشایه‌وه.