داقووق.. سه‌ربازێكی عێراق كوژرا و 2ی دیكه بریندار بوون
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مشه‌و چه‌كدارانی داعش هێرشیانکردە سەر خاڵێکی سوپای عێراق لە گوندی مەتیقی کاکەیی سەربە قەزای داقووق.
په‌یامنێری كوردستان24 له سنووری پارێزگای كه‌ركووك، رایگه‌یاند، هێزه عێراقییه‌كان بۆ ماوه‌ی نیو كاتژمێر به‌ره‌نگاری هێرشه‌كه‌ی چه‌كدارانی داعش بوونه‌ته‌وه.
له باره‌ی زیانه گیانییه‌كانی ئه‌و په‌لاماره‌ی داعشه‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌كی پزیشكی له نەخۆشخانەی داقووق به كوردستان24ی راگه‌یاند، ته‌رمی سه‌ربازێك و (2) برینداری سوپای عێراق گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی داقووق.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، په‌لاماره‌كه كاتژمێر (08:30)ی شه‌و روویداوه و چه‌كدارانی داعش هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر خاڵێكی سوپای عێراق سه‌ر به لیوای (45) له پشت گوندی مه‌تیقی سه‌ر به شارۆچكه‌ی داقووق.
گوتیشی: له‌ئه‌نجامدا سه‌ربازێك كوژراوه به ناوی (ئیبراهیم عه‌دنان ئیبراهیم) خه‌ڵكی شاری (دیالی) یه, هه‌روه‌ها هێرشه‌كه بووه‌ته هۆی برینداربوونی دوو سه‌ربازی تر بریندارێكیان به ناوی (غه‌یدان حاته‌م ئه‌نور) خه‌ڵكی (سه‌ماوه)یه و برینداری دووه‌م ناوی نه‌زانراوه.