چوار کەس لە سەیدسادق لە کاتی دزیکردن دەستگیرکران

"ویستویانە زێڕەكە ببەن لە توركیا ساغی بكەنەوە"

K24 - سلێمانی

لە قەزای سەیدسادق چوار كەس دەستگیر كران كە ویستویانە دوكانی زێڕ زێڕینگەری دەستگیر كران. بەگوێرەی زانیارییەكان پۆلیس ئەو كەسانە توركیاوە ھاتوون و مەبەستیان بووە زێڕەكە ببەن لە بازاڕەكانی توركیا ساغی بكەنەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی پۆلیسی سلێمانی "بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی زانیاری پێگەیشتووە لەبارەی چوار تۆمەتبارەوە كە لە وڵاتی توركیاوە هاتوونەتە هەرێمی كوردستان و بەنیازن لە قەزای سەید سادق چەند دوكانێكی ئاڵتون فرۆشی ببڕن".

ئاماژە بەوەشكراوە "دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەر و بە سەرپەرشتی راستەوخۆی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لێكۆڵینەوەكان دەستیپێكردوو دوای چاودێرییەكی ورد توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی حەسار - بەشی پۆلیسی سەیدسادق لەكاتی ئەنجامدانی تاوانەكە هەر چوار تۆمەتبار دەستگیربكرێن".

پۆلیسی سلێمانی راشیگەیاند: "لەكاتی دەستگیركردنی تۆمەتباراندا دەستگیراوە بەسەر ئۆتۆمبێلێك و چەند ئامێرێكی كونكردنی دیوار و چەندین پارچە پۆشاك و پێڵاودا كە تۆمەتباران ویستویانە بۆ سەرلێشێواندنی تیمەكانی پۆلیس لەكاتی هەڵگرتنەوەی بەڵگەدا بەكاری بهێنن. هەروەها تۆمەتباران ویستویانە دوای ئەنجامدانی تاوانەكە راستەوخۆ بگەڕێنەوە بۆ وڵاتی توركیا و لەوێ‌ ئاڵتونەكان ساغ بكەنەوە. ئێستا تۆمەتباران بە فەرمانی دادوەر راگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە".

ھ.م

چوار کەس لە سەیدسادق لە کاتی دزیکردن دەستگیرکران
چوار کەس لە سەیدسادق لە کاتی دزیکردن دەستگیرکران
چوار کەس لە سەیدسادق لە کاتی دزیکردن دەستگیرکران
چوار کەس لە سەیدسادق لە کاتی دزیکردن دەستگیرکران