"به‌ پاڵپشتیی ئێران هاوپه‌یمانێتییه‌كی نوێ له‌ناو په‌رله‌مانی عێراق پێك ده‌هێنرێت"

لایه‌نه‌كانی هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ له‌ پێكهاته‌ی سوننه‌ن

K24- هه‌ولێر:

پەرلەمانتارێکی هاوپەیمانیی بوونیادنانەوە ئاشکرای دەکات، هەندێك لایەنی سوننی لە ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هاوپەیمانێتییەك بە پاڵپشتیی ئێران پێک دەهێنن.

هەیبەت حەلبوسی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانیی بوونیادنانەوە له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگەیاند، بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا هاوپەیمانێتییەکی سوننی بە پاڵپشتیی ئێران لە پەرلەمانی عێراق رابگەیه‌نندرێت.

گوتیشی: "ئامانج لە هاوپەیمانێتییەکە بۆ هاوشانبوونی هاوپەیمانیی بوونیادنانەوە و چاکسازییە".

ئاماژەی بەوەش دا، گفتوگۆ لەنێوان لایەنەکان له‌م باره‌یه‌وه‌ بەردەوامە و لە چەند رۆژی داهاتوودا نەخشەی سیاسیی هاوپەیمانێتییەکان گۆڕانیان بەسەردا دێت.

H.B