ئه‌مه‌ریكا: ئێران له شنگاله‌وه مووشه‌كه‌كانی هه‌ڵداوه
K24- هه‌ولێر:
جۆی هود، كاربه‌ڕێكه‌ری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق سوپای پاسدارانی ئێرانی به پاره‌داركردنی 4 لایه‌ن تۆمه‌تبار كرد، له‌وانه‌ش گروپی نوجه‌با و حیزبوڵڵای سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی، گوتیشی: ئه‌و گروپانه رێگرن له گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانیان.
له دیدارێكی ته‌له‌فزیۆنیدا هود گوتی: "رێككاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا له دژی سوپای پاسدارانی ئێران سیاسی، دیپلۆماسی و ئابوورین، نه‌ك سه‌ربازی، ئێمه ده‌مانه‌وێ به‌و فشارانه ئێران په‌لكێشی سه‌ر مێزی گفتوگۆ بكه‌ین".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "سوپای پاسداران رێكخراوێكی تیرۆریستییه و ناكرێت له ژێر هیچ ناونیشانێكی دیكه دانوستان له‌باره‌یانه‌وه بكرێت".
كاربه‌ڕێكه‌ری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق گوتی: "هه‌ر كاتێك سوپای پاسداران هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی سه‌ربازی لێمان بكات وه‌ڵامیان ده‌ده‌ینه‌وه"، باسی ئه‌وه‌شی كرد، "سوپای پاسداران له رووی داراییه‌وه ساڵانه به بڕی یه‌ك ملیار دۆلار هاوكاری حیزبوڵڵای لوبنانی، گروپی نوجه‌با، كه‌تیبه‌كانی حیزبوڵڵای عێراقی و حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن ده‌كات، ئه‌و 4 لایه‌نه‌ش سه‌لامه‌تی ئه‌و وڵاتانه‌یان ناوێت كه بوونیان لێ هه‌یه".
جۆی هود جه‌ختی كرده‌وه، "فه‌یله‌قی قودسى سه‌ر به سوپای پاسداران پشتیوانی له هه‌ژموونی خۆی له عێراق ده‌كات، ئێستاش خه‌ڵكی عێراق هه‌راسان ده‌كات و رێگری له گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانیان ده‌كات".
هود ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: "به‌ر له چه‌ند رۆژێك له فه‌لوجه بووم، هه‌وره‌ها دۆخی دژواری ژیانی ئاواره‌كانیشم بینی له باكووری بابل، له‌كاتێكدا كه‌تیبه‌كانی حیزبوڵڵا ره‌تی ده‌كاته‌وه رێگه به ئاواره‌كانی "جرف السخر" نادات بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كه‌یان".
هه‌ر له‌و دیداره‌دا هود باسی ئه‌وه‌ی كرد، "هیچ زانیارییه‌كم له‌سه‌ر ئه‌وه نییه كه سوپای پاسداران مووشه‌كی بالیستی به گروپه عێراقییه‌كان دابێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌زانم حكوومه‌تی ئێران له رێگه‌ی سوپای پاسدارانه‌وه ده‌ست ده‌خاته كاروباری ناوخۆی عێراقه‌وه".
دووپاتیشیكرده‌وه، "پێشتریش ئێرانیه‌كان له شنگاله‌وه مووشه‌كه‌كانیان هه‌ڵداوه و ده‌یانه‌وێت ئه‌و چالاكیانه له سه‌رانسه‌ری خاكی عێراق ئه‌نجام بده‌ن".
H.B