له قاميشلۆ ته‌قينه‌وه‌يه‌ك روويدا
K24 – هه‌ولێر:
په‌يامنێرى كوردستان24، له قاميشلۆ رايگه‌ياند، ئه‌مشه‌و له ئاكامى ته‌قينه‌وه‌ى ئۆتۆمبێلێك له گه‌ڕه‌كى غه‌ربى شارى قاميشلۆ چوار سه‌رنشينى ئۆتۆمبێله‌كه گيانيان له‌ده‌ستدا.
به گوێره‌ى زانيارييه سه‌ره‌تاييه‌كان ته‌قينه‌وه‌كه له رێگه‌ى بۆمبه‌وه روويداوه.
تا ئێستا ناسنامه‌ى كوژراوه‌كان نه‌زانراوه و هۆكارى به ئامانجگرتنى ئه‌و ئۆتۆمبێله روون نه‌بووه‌ته‌وه.
هێزه‌كانى ئاسايش گه‌يشتوونه‌ته شوێنى رووداوه‌كه و لێكۆڵينه‌وه بۆ چۆنێتى زانينى ورده‌كارى رووداوه‌كه ده‌ستيپێكردووه.