مه‌لا به‌ختیار: ریفراندۆم تاوان نه‌بوو
K24 - هه‌ولێر:
مه‌لا به‌ختیار، به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌ڵێت: "ریفراندۆم به‌هه‌موو ئه‌و سه‌رنجانه‌شی له‌سه‌ریمان هه‌بوو، به‌ڵام تاوان نه‌بوو".
له میانی پانێلێكی دیداری مێری كه به سپۆنسه‌ری میدیایی كوردستان 24 له هه‌ولێر به‌ڕێوه ده‌چێت، مه‌لا به‌ختیار باسی له كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا و نێوان لایه‌نه‌كان كرد و گووتی: "بڕیارمان وابوو پێكه‌وه بچینه به‌غدا و پاكێجه‌كانمان پێشكه‌شی ده‌سه‌ڵاتداران بكه‌ین (وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ پارتی و یه‌كێتی)، به‌ڵام به‌هۆی پۆستێكی سیادی هه‌موو شتێك تێكدرا و لایه‌نه‌كان به‌جیا دانووستان ده‌كه‌ن، به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ش دوای زیاتر له 100 ساڵ له ئه‌زموونی تاڵ و ناله‌بار دووباره ده‌بنه‌وه".
مه‌لا به‌ختیار رایگه‌یاند: "حكوومه‌ته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ته‌نگانه‌دا دڕه‌نده‌ن و به‌عس له سووریا و عێراق كیمیاییان به‌كارهێنا و عێراق و سووریای به‌ره‌و فاشییه‌ت برد".
هه‌روه‌ها گووتی: "كێشه‌ی كورد ئه‌وه نییه ده‌ریای نییه و پێش ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه درووست بێت ئێمه نه‌مان بووبێت، به‌ڵكو كێشه‌ی سه‌ره‌كی كورد ئه‌وه‌یه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته و عه‌ره‌ب و فارس و توركیش به رواڵه‌ت دیموكراسییه‌تیان ده‌وێت".
"کوردستان لە رۆژهەڵاتی ناڤین" ناونیشانی پانێڵه‌كه بوو کە مەلا بەختیار، لێپرسراوى ده‌سته‌ى کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، نەزمی گوڕ، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان(هەدەپە) و ئەندامی پێشووی پەرلەمانی تورکیا، خالید عەزیزی، ئەندامی سەرکردایەتی و بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حزبی دیموکراتی کوردستان، به‌شدارییان تێداكردووه.