"زیاتر له 1000 چه‌كداری داعش له باغۆز به دیل گیراون"
K24 - هه‌ولێر:
كۆشكی سپی ئاشكرای ده‌كات، هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی "هه‌سه‌ده"، كه له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش به سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا پاڵپشتی ده‌كرێن، زیاتر له 1000 چه‌كداری داعشیان به دیل گرتووه و سه‌ر به 40 ده‌وڵه‌تی جیاوازی جیهانن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 24/3/2019، كۆشكی سپی له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "زیاتر له هه‌زار چه‌كداری بیانی داعش، كه له 40 ده‌ڵه‌ته‌وه هاتوونه‌ته سووریا، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی به دیل گیراون".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه و لە راگەیەندراوێکدا، سەرۆکی ئەمەریکا گوتی: "بە دڵخۆشییەوە رایدەگەیه‌نم، کە پێکەوە لەگەڵ ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و ھێزە ئەمنییەکانی عێراق و ھێزەکانی سووریای دیموکرات، 100%ی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خەلافەتەکەی داعشمان ئازاد کرد".
لە راگەیەندراوەکەی ترەمپدا ھاتووە "لە دوو ساڵی رابردوودا، 20 ھەزار میل چوارگۆشە لە داعش پاک کراوەتەوە و ملیۆنان کەس لە خەڵکی عێراق و سووریا رزگار کراون".
ترەمپ دەشڵێت: "داعش دەیویست کوشتنی بە کۆمەڵ و دەستدرێژیی سێکسی سەر ژنان و بە کۆیلەکردنیان بە یاسایی بکات و پاساوی بۆ بدۆزێتەوە".
سەرۆکی ئەمەریکا پەیامێکیش بۆ ئەو گەنجانە دەنێرێ، کە باوەڕیان بە پڕوپاگەندەکانی داعش ھەیە و دەڵێ "ئەگەر ببنە داعش، دەمرن. بیر لەوە بکەنەوە و لەجیاتی ئەوە، بە باشی بژین".
ھەروەھا ترەمپ، پابەندبوونی خۆی بە کار و ھەماھەنگیی بەردەوامی وڵاتەکەی لەگەڵ ھاوپەیمانەکانی دووپات دەکاتەوە لە شەری دژ بە داعش و توندڕەوی.
رۆژی 23/3/2019، هێزه‌كانی هه‌سه‌ده سه‌ركه‌وتنی ته‌واویان به‌سه‌ر چه‌كدارانی داعش له باغۆزی دوا مۆڵگه‌ی رێكخراوه توندڕه‌وه‌كه له سووریا راگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی نزیكه‌ی 50 رۆژ هێرشی سه‌ر ناوچه‌كه به‌رده‌وام بوو، به‌ڵام به هۆی بوونی خه‌ڵكی سڤیل چه‌ند جارێك هێرشه‌كه راگیرا و مۆڵه‌ت درایه چه‌كدارانی داعش، تا خۆیان راده‌ست بكه، به‌ڵام دواجار به شه‌ڕ یه‌كلایی كرایه‌وه.