لیژنە هاوبەشەکانی سلێمانی پێشێلکارانی دەرمان سزادەدەن

دەستیان بەسەر چەندین دەرمانی ماوە بەسەرچوودا گرتووە

K24- سلێمانی:
لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی لە چەند گەڕان و پشکنینێکیاندا دەست بەسەر چەندین دەرمانی ماوە بەسەرچوو و نایاسایی دەگرن و چەند دەرمانخانە و نۆرینگەیەکیش دادەخەن.

‌فاروق ئەبوبەکر، ئەندامی لیژنەی بازرگانی سلێمانی، دەستپێکردنی هەڵمەتەکە پشتڕاستدەکاتەوەو و دەشڵێت: " دەستمان بەسەر چەندین دەرمانی ماوە بەسەرچوودا گرتووە".

بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی تەندروستی لەبارەی سزادانی ئەو کەسانەی دەرمانی ساختە و ماوە بەسەرچوو دەفرۆشن، سێ مانگ دوای ھەڵمەتەکانی لیژنە ھاوبەشەکەی سلێمانی دەرکرا، بەڵام لیژنەکەی سلێمانی دەڵێت، بڕیارەکەی حکوومەت زیاتر یارمەتییان دەدات.

بەگوێرەی ئامارێکی لیژنەکەی سلێمانی، لەسێ مانگی ڕابردوودا سەردانی 301 شوێنیان کردووە و تێدا 74 سەرپێچیان تۆمارکردووە و توانیویانە ١٩ دەرمانخانە و نۆرینگە دابخەن، یەکێک لە حاڵەتە نوێکانی سەرپێچیش نەبوونی پزیشکی دەرمانسازییە لە دەرمانخانەکان.

‌H.J