راسته‌وخۆ.. ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كانى توركيا له كوردستان24 ببينه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى سه‌رۆكايه‌تى كۆمار و په‌رله‌مانى توركيا به‌ڕێوه‌چوون و كوردستان24 به شێوه‌يه‌كى راسته‌وخۆ ئه‌نجامه‌كان بڵاوده‌كاته‌وه.
به گوێره‌ى ئه‌نجامى به‌رايى جياكردنى له (%54.40)ى ده‌نگه‌كان، پارتى داد و گه‌شه‌پێدانى ئيسلامى توركيا (57.36) ى ده‌نگه‌كانى به‌ده‌ستهێناوه. ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغانيش (%58)ى ده‌نگه‌كانى به‌ده‌ستهێناوه.
له رێگه‌ى ئه‌م لينكه‌وه ئه‌نجامه‌كان ببينه.
به گوێره‌ى ئه‌نجامى به‌رايى له (48%)ى ده‌نگه‌كانى هه‌ردوو پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكايه‌تى كۆمار و په‌رله‌مانى توركيا، له شاره‌كانى باكوورى كوردستان كانديدى هه‌ده‌په بۆ سه‌رۆكايه‌تى، سه‌لاحه‌دين ده‌ميرتاش و هه‌ده‌په له پێش پارتى داد و گه‌شه‌پێدانى ئيسلامى توركيا و كانديدى ئه‌و پارته ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغانن بۆ سه‌رۆكايه‌تى.
دێرسيم:
هه‌ده‌په: 44.51%
ئاكپارتى: 18.91%
ئاگرى:
هه‌ده‌په: 67.71%
ئاكپارتى: 32.80%
وان:
هه‌ده‌په: 63.37%
ئاكپارتى: 36.44%
جوله‌مێرگ:
هه‌ده‌په: 67.88%
ئاكپارتى: 27.88%
شرنا‌خ:
هه‌ده‌په: 83.67%
ئاكپارتى: 22.08%
سێرت:
هه‌ده‌په: 47.37%
ئاكپارتى: 45.11%
دياربه‌كر:
هه‌ده‌په: 62.92%
ئاكپارتى: 23.68%
باتمان (ئێله):
هه‌ده‌په: 60.61%
ئاكپارتى: 33.47%
ماردين:
هه‌ده‌په: 61.64%
ئاكپارتى: 35.4%